موعەمەر قه‌زافى دەڵێ من کوردم
دواڕۆژ، دهۆك
ناسر به‌گ به‌روارى، سه‌رۆك عه‌شیره‌تى به‌روارى کە له دهۆك نیشتەجێیە، له چاوپێكه‌وتنێكى دواڕۆژدا باسى دۆستایه‌تى خۆى له‌گه‌ڵ موعه‌مه‌ر قه‌زافى، سه‌رۆكى پێشووى لیبیا ده‌كات، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: "له 1986-1990، چوارجار قه‌زافیم بینیوە، بۆم ده‌ركه‌وت كه قه‌زافى عیشقێكى گه‌وره‌ى بۆ كورد هه‌بوو، بۆیه دواى كوشتنى قه‌زافى هه‌ستم كرد برایەكى خۆم له‌ده‌ستدا".
دواڕۆژ: یه‌كه‌مجار موعه‌مه‌ر قه‌زافیت كه‌ی بینی و چۆن ئه‌و هه‌له‌ت بۆ ره‌خسا؟
ناسر به‌گ: ساڵى 1983، من له عێراق ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى و راوێژكارى عه‌دنان خه‌یروڵا، وەزیری پێشووتری بەرگری عێراق بووم، له هه‌مان كاتدا من راوێژكارى سه‌ربازى عێراق بووم، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا من چوومه ناو شۆڕشى گوڵان، ساڵى 1986 له تارانی پاته‌ختى ئێران بووم، له‌وكاته‌دا (سەعد موجبەر) باڵیۆزى لیبیا له تاران زۆر هاوكاریى كردم و منى بەوشێوه‌یه بە قه‌زافى ناساند بوو كه ناسر به‌گ سه‌رۆكى چه‌ند عه‌شیره‌تێكى كورده و دژى سه‌دام حسێن-ه، بۆیه هه‌ر ئه‌و ساڵه چوومه لیبیا و چاوم به قه‌زافى كه‌وت، قه‌زافی دوو پرسیارى لێكردم، یه‌كه‌م: ئه‌و چۆن ده‌توانێت هاوكارى من و كورده‌كانى دیكه بكات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌دام لاواز بكه‌ن؟ دووه‌م: ئایا عه‌شیره‌ت و سه‌رۆك عه‌شیره‌تى دیكه‌ى كورد هه‌ن وه‌ك ناسر به‌گ دژى سه‌دام بوه‌ستن؟ له‌وه‌ڵامدا من به‌قه‌زافی-م وت؛ ئێران زۆر باش پشتگیرى ئه‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌تانه ناكات كه دژى سه‌دام ده‌وه‌ستن، نمونه‌ى خۆم هێنایەوە، چونكه وه‌كو پێویست ئێران پشتگیرى له‌من نه‌كردبوو، چونكه 1983 كاتێک عێراقم به‌جێهێشت نزیكه‌ى 1000 پیاوى چه‌كدارم له‌گه‌ڵ خۆم برده ناو شۆڕشى گوڵان و پاشان ئێران هاوکارم نەبوو، له‌سه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌ى من قه‌زافى پشتگیرى له قسەکانم كرد و وتى پێویسته ئێران زیاتر هاوكارى ئێوه‌ی بكردایه.
دواڕۆژ: ساڵى 1986 شاندێكى پارتى و شاندێكى یه‌كێتى به جیا سه‌ردانى لیبیایان كردبوو، ئایا زانیاریت لسه‌ر ئه‌و شاندانه هه‌بوو؟
ناسر به‌گ: له‌و كاته‌دا ناكۆكى قوڵ له نێوان قه‌زافى و سه‌دام هه‌بوو، بۆیه لیبیا به هه‌موو شێوه‌یەک دژى رژێمى سه‌دام حسێن وه‌ستابوو، لیبیا هه‌موو پارته‌كانى كورد و (عه‌باس شه‌به‌ك)ی بانگ كردبوو و هاوكاری پێده‌دان، 1986 من له لیبیا بووم شاندی پارتى كه پێكهاتبوو له مه‌سعود بارزانى، هوشیار زێبارى، زه‌عیم عه‌لى و ئازاد به‌روارى، له هۆتێلى (قصر الكبیر)ی لیبیا بوون و چاوەڕێى دبدارى قه‌زافى بوون، له‌هه‌مان كاتدا شاندێكى یه‌كێتى به سه‌رۆكایەتى كه‌مال فوئاد، نوێنه‌رى مام جه‌لال له هۆتێل (باب البحر) بوون ئه‌وانیش چاوه‌ڕێى دیدارى قه‌زافى بوون، ئه‌و كاته په‌یوه‌ندى یه‌كێتى و پارتى زۆر باش نه‌بوو، بۆیه ئه‌وان به‌جیا له‌گه‌ڵ قه‌زافى دیداریان ئه‌نجامدا، به‌ڵام من ورده‌كارى ئه‌و دیداره‌یانم نه‌زانى كه قه‌زافى بۆ پارتى و یه‌كێتى چی كردبوو.
دواڕۆژ: تۆ داواكارییەكت له قه‌زافى هه‌بوو؟
ناسر به‌گ: به‌ڵێ من دۆخى خراپی ئه‌و كه‌سانه‌م باسكرد كه له‌گه‌ڵ من له عێراق هاتبوونه ئێران، وتم زۆر كه‌س و عه‌شیره‌ت له‌گه‌ڵ مندان، داوام له قه‌زافى كرد کە هاوكارى ئه‌و كه‌سانه بكات كه له‌گه‌ڵ مندان، قه‌زافى به‌ده‌م داواكارییەکەی منەوە هات و هاوكارى كردم.
دواڕۆژ: ناوه‌ڕۆكى دیداره‌كانى تۆ له ساڵى 1987 و 1988 له‌گه‌ڵ قه‌زافى چى بووە؟
ناسر به‌گ: ساڵى 1987، قه‌زافى هه‌مان پرسیارى ساڵى پێشتری دووباره‌كردەوە، به‌ڵام ساڵى 1988، من چوومه لاى قه‌زافى و دۆخى په‌نابه‌رانى كوردى باشوورى كوردستان‌م باسکرد کە له كه‌مپه‌كانى توركیا بوون و بەهۆی شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالەوە ئاوارە بووبوون، قه‌زافى زۆر هاوكارى مادى دایه ده‌ست من و پشتگیرى مه‌عنه‌وى زۆر باشى لێكردم، من له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌م یه‌كسه‌ر چوومه توركیا و ئه‌و هاوكارییانه‌ى قه‌زافى به منی دابوو منیش گه‌یاندمه كورده‌كانى كه‌مپه‌كانى (دیاربه‌كر، مێردین، مۆش و ئێله‌هـ) چه‌ند كوردێكى باشوورى كوردستان له توركیا لاى حكومه‌تى توركیا سكاڵایان لەدژى من كرد و به حكومه‌تی توركییان وتبوو ناسر به‌گ، له توركیا هاوكارى چه‌ند كه‌سێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ببنه پیاوى قه‌زافى، بیۆیه توركیا له‌وێ ده‌ستگیرى كردم كاتێك دادوه‌ر له ئه‌نقه‌ره‌وە ناردی بەدواى ئه‌و که‌سانه‌ى كه سكاڵایان دژى من تۆمار كرد بوو كه چه‌ند كوردێكى باشوور بوون، ئه‌وان له ترس و شه‌رم به‌رامبه‌ر من نه‌هاتنه دادگا، بۆیه دادوەر بڕیاریدا من ئازاد بكات.
دواڕۆژ: دوایین دیدارت له‌گه‌ڵ قه‌زفى كه‌ى و چۆن بوو؟
ناسر به‌گ: دوایین دیدارى من له‌گه‌ڵ قه‌زافى ساڵی 1990 بوو، قه‌زافى زۆر گۆڕابوو، وەک هه‌موو دیداره‌كانى پێشتر سه‌باره‌ت بە چۆنیه‌تى لاوازكردنى رژێمى به‌عس پرسیاری نه‌كرد، من ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى قه‌زافیم پێ سه‌یر بوو، چونكه له هه‌موو دیداره‌كانى پێشتردا، قه‌زافى زۆر پێداگریی له دژا‌یه‌تیكردنى سه‌دام حسێن ده‌كردەوە، دواى ئه‌و دیداره به‌دواداچوونم كرد بۆچى هه‌ڵوێستى قه‌زافى به‌رامبه‌ر عێراق و سه‌دام حسێن به‌مشێویه گۆڕاوه، بۆم ده‌ركه‌وت كه ساڵى 1990، شاندێكى عێراقى کە پێكهاتوون له (ته‌ها جزراوى و عیزه‌ت دورى) په‌یوه‌ندى عێراقیان له‌گه‌ڵ لیبیا باش كردبووەوە، هه‌روه‌ها زانای شیعه (شه‌هید سه‌در) كاتێك له لوبنان چووبووه لیبیا له‌وێ كوژرا، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ش په‌یوه‌ندى نێوان ئێران و لیبیا گرژى تێكه‌وتبوو، بۆیه قه‌زافى به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو وڵاته هه‌ڵوێستەکانى گۆڕابوو، به‌ڵام عیشق و خۆشه‌ویستى قه‌زافى بۆ كورد نه‌گۆڕابوو.
دواڕۆژ: له‌و چوار دیداره‌دا چى وته‌یه‌كى قه‌زافى به‌رامبه‌ر كورد زۆر سه‌رنجى تۆى راكێشا؟
ناسر به‌گ: قه‌زافى كوردى زۆر خۆشده‌ویست، جارێك پێى وتم، من كوردم و دواین جار عه‌شیره‌تى ئێمه له به‌غدا به‌ره‌و لیبیا هاتووه. بۆیه قسه‌ى ئه‌و كه‌سانه راست نه‌بوو كه له‌و باوەڕه‌دا بوون قه‌زافى بۆ دروستكردنى ناكۆكى له نێوان كورد و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه پشتگیرى له كورد ده‌كات، قه‌زافى له ناو دڵى خۆیەوە كوردى خۆشده‌ویست.
دواڕۆژ: بۆچى دواى 1990 تۆ سه‌ردانى قه‌زافیت نه‌كرد؟
ناسر به‌گ: ساڵى 1994 له رێگه‌ى باڵیۆزى لیبیا له دیمه‌شق به‌ناوى (میلوت) من داواى بینینى قه‌زافیم كرد، قه‌زافى وه‌ڵامى باڵیۆزى لیبیای دایه‌وه و وتبووی، ئه‌و دۆستێكى دێرینى منه، پێشوازى لێ ده‌كه‌م. به‌ڵام من ئه‌و كاته چوومه به‌رلین له ئه‌ڵمانیا و نه‌متوانی بچمه لیبیا بۆ لاى قه‌زافى.
دواڕۆژ: كۆشتنى قه‌زافى به‌و شێویه كه بینیمان، كاریگه‌رى له‌سه‌ر تۆ هه‌بوو؟
ناسر به‌گ: هه‌ستم كرد برا یان باوك یان كه‌سێكى زۆر خۆشه‌ویستم له‌ده‌ستداوه.
دواڕۆژ: په‌یوه‌ندى تۆ له‌گه‌ڵ كوڕ و كچه‌كانى قه‌زافى ماوه؟
ناسر به‌گ: په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌ماوه، ئێستا كه‌مێك قورسه ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بكه‌م، من نامه‌وێت لەبەر ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و په‌یوه‌ندییه جارێكى دیكه دروست بكه‌مەوە، چونكه له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌س بابه‌تى سیاسى بهێننه ناو ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌وە.
دواڕۆژ: چی په‌یامێكت بۆ بنه‌ماڵه‌ى قه‌زافى هه‌یه كه ئه‌م مانگه‌ش سه‌یفولئیسلام كوڕى قه‌زافى له تویتێكدا پشتگیرى خۆى بۆ كورد دوپاتكردەوە و وتى: "ده‌وڵه‌تى كوردى به‌ڕێوه‌یه"؟
ناسر به‌گ: من په‌یوه‌ندی باشم له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا سنۆ‌سى، به‌رپرسى هه‌واڵگرى لیبیا هه‌بوو، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى باشم له‌گه‌ڵ سه‌یفولئیسلام قه‌زافى و عائیشە قه‌زافى هه‌بوو، من له دڵى خۆمه‌وه وه‌ك پشتیوانێكى قه‌زافى سڵاوى خۆم بۆ كور و كچه‌كانى قه‌زافى ده‌نێرم، پێیان ده‌ڵێم: به عه‌شیره‌ت و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌گه‌ڵ منن پشتیوانى ئێوه‌م.
پ: چ.ع
به‌روار: 27/09/2019
985 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|