كونەكەی خوارەوە !!
كونەكەی خوارەوە
× ژیان ئەو كاتە خۆشبوو كە تۆپە سێ پەنجاییەكە هی كێ بوایە، هەر ئەو پەنارتی لێ ئەدا.
× تا ماڵ (وەستا) بێ مزگەوت شاگردە.
× پارە ئەو چڵكی دەستەیە كە پاك و تەمیزەكان پێیانە.
× ئەگەر ویستت سیل و دیق بە یەكێ بكەی مەوعیدی مەسئولێكی بدەرێ.
× رەنگە لە زەعیم سدیقیش ببورم، بەڵام قەت لەو كەسە خۆش نابم لەخۆیەوە ئەمخاتە گروپەوە.
× چەپڵە لێدانی جەماوەر فێری كردم كەرێتی تەنیا هەر ئالیك خواردن نییە.
× من: ئەم كاتەت باش.
سكرتێر: كۆبوونەوەیان هەیە.
× ئاودەستەكەی كانی وەتمان رەنگە جار جار رێت تێی بكەوێ، كوردستانیش بۆ بەعزێ خواپێداو وایە.
× زۆر ناخۆشە تۆ گەورەت كردبێ و ئێستا خەڵكی تر بووبن بە خاوەنی، مەبەستم مەمك نییە.
× هەتا بەعزە ئەوەلیاتێكی وەزارەتی پێشمەرگە نەبینی نازانی خزمەتی پێشمەرگایەتی چەند فشەیە.
× دەركەوتن لە بەعزە شوێنێكدا وەك ئەوە وایە قۆپچەی ملیوانی كراسەكەت بكەی بە كونەكەی خواری خوارەوەدا.
× هەواڵی خۆش: ئێوارە كەباب و جگەری برژاومان هەیە.
هەواڵی ناخۆش: دیسان ئەبێ نیوەشەو باوكم ببەینەوە بۆ ئینعاشەكە.
× خاڵم بۆیە حەز ناكات خاڵۆژنم هیچی لێ بێت، لەبەر بایەعییەكەی
بهروار: 26/09/2019
551 جار خوێندراوهتهوه
|