نەتەنیاهۆ " ئەردۆگان لە درۆکردن ناوەستیت و کورد و ئەرمەنیش کۆمەڵکوژ کردووە "
رووداو
گوتارەکەی سەرۆککۆماری تورکیا لە 74ـەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تێیدا هێرشی کردە سەر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بە داگیرکردنی خاکی فەڵەستینییەکان تۆمەتباریکرد، کاردانەوەی لێکەوتەوە. 
 
دوای کەمتر لە کاژێرێک، بنیامین نەتەنیاهوو لە هەژماری خۆی لە توویتەر وەڵامی ئەو گوتانەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی دایەوە و رایگەیاند "ئەو کەسەی کە لە درۆکردن ناوەستێت لەبارەی ئیسرائیل، کوردەکان لەنێو خاکی خۆی کۆمەڵکوژدەکات و کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان رەتدەکاتەوە، ئێستا نابێت هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل".
 
ئەوە تەنها باس نەبوو لە گوتارەکەی ئەردۆغان کە کاردانەوەی لێکەوتەوە، بەڵکو پیشاندانی وێنەی نەخشەی سووریاش کە ئەردۆغان بەڕووی سەرکردەکانی جیهاندا بەرزیکردەوە و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانی بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا وەسفکرد، دیسان کاردانەوەی لێکەوتەوە.
 
برێت مەکگورگ، نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش دەڵێت، ئەو لە گوتارێکدا لە فۆرەین پۆلیسی ئاماژەی بەوەکردووە ئەردۆغان مەبەستییەتی لەڕێگەی دروستکردنی ناوچەی ئارام سنووری وڵاتەکەی بۆ نێو خاکی سووریا بەدرێژایی 20 میل درێژبکاتەوە. ئەمڕۆش بەو گوتانەی، ئەردۆغان بەشی زۆری ئەو راستیانەی پشتراستکردەوە.
 
بە گوتەی مەکگۆرگ، ئەو پلانەی ئەردۆغان دایڕشتووە، هەموو ناوچە کوردییەکانی سووریا دەگرێتەوە.


به‌روار:  25/09/2019
748   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   659
کۆی سه‌ردان:   29255045