قازییەکی کەنەدی چی بەو پەنابەرانە وت کە ڕەگەزنامەیان دەداتێ ؟

قازیە ژنەکە لە دانیشتنی بەخشینی ڕەگەزنامەی کەنەدا بە هەشتا پەنابەر شتێکی وت کە تاکو ئێستا هیچ سەرکردەیەکی عەرەب نەیگوتووە.

بەڕێزان
ئێمە ئەزانین تاکو گەیشتنە ئێرە ڕێگاتان سەخت و دژوار بو،وڵاتە شیرین و خۆشەویستەکانی خۆتان بەجێهێشت بەدوای ژیانێکی ئاسودە ترو و چارەنوسێکی باشتر، تاکو لە ووڵاتە جوانەکەی ئێمە گیرسانەوە...

بەڕێزان، ئێمە شانازی بەو هەشتا کەسەوە دەکەین کە هەڵگری 30 ڕەگەزنامەی جیاوازن، ئێوە کە تازە هاتنە ناو ئەو هۆڵە وەکو پەنابەر، بەڵام وەکو هاوڵاتیێک دەچنە دەرەوەو هیچ جیاوازیێکتان نابێت لەگەڵ مندا !

ئەمەوێ پێتان ڕابگەیەنم، ئێوە لەم ووڵاتە لە ئاشتی و ئارامیدا دەبن.

پەیڕەوی ئەو ئاینە بکەن کە خۆتان بڕواتان پێیەتی،هەر شوێنیکی ئەو خاکە تان پێ خۆشە بڕۆن تیا دانیشن و بژین هەر کارێکی حەزتان لێیەتی ئەو کارە بکەن، کە حەزتان بە گەشت و سەفەر کرد کەی ویستتان بڕۆن بە ئارەزوی خۆشتان بگەڕێنەوە ئێوە ئازادن، بەڵام هەمیشە ڕاستی بڵێن و لە کەسیش مەترسن بۆ وتنی ڕاستی،، مناڵەکانیشتان فێر بکەن دژی هەمو جیاکاری و ڕەنگ و ڕەگەزپەرەستیێک بوەستنەوە سوربن لەسەری.

کۆتای وتەکانی بەوە هێنا وتی فەرمون با سڵاوێک لە یەکتر بکەین و دەستی یەکتر بگوشین.

لەدوای ئەوە زۆربەی ئەوانەی لە هۆلەکە ئامادە بون نەیانتوانی فرمێسکەکانیان بشارنەوە کە بیرەوەریە تاڵ و بە ئازارەکانی هێنانەوە یاد، ئەوەی لە کۆمار وڵاتە عەرەبیەکان و ئەفریقایەکان کە لێیەوە هاتوون چێشتوەو بینیوە لە ترس و تۆقاندن زیندان و ئەشکەنجە و ڕوانان دەربەدەر کردن !

توخوا هەڵوێستی وا جوان و مێژووی کەس بینیویەتی لە هەمو نیشتیمانی گەورەی عەرەب ؟ ؟ !

عبدالکریم الفتاحي
*******
وەرگێڕانی ئالان دەرگەڵەیی
به‌روار:  25/09/2019
668   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   277
کۆی سه‌ردان:   29231694