هێرشبەرێکی کوردی سوید به‌تۆماركردنى 24 گۆڵ پێشه‌نگى گۆڵكه‌رانى گرتووه
دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار
له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 23ى قۆناغى دووه‌مى خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید بۆ ساڵى 2019، هێرشبه‌ره كورده باڵابه‌رز و گۆڵكه‌ره‌كه سه‌ركه‌وتنێكى تر‌ى پێشكه‌شى یانه‌كه‌ى كارلبێرگز بى كه‌ى كرد و به‌تۆماركردنى نزیكه‌ى نیوه‌ى گۆڵه‌كانى یانه‌كه‌شى پێشه‌نگى گۆڵكه‌رانى گرتووه.
(ڕۆژی شه‌ممه 21 ئه‌یلولى 2019) یارییه‌كانى هه‌فته‌یه‌كى تر‌ى خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باكوورى سوید (نۆرا سڤیالاند)، یانه‌ى كارلبێرگز بى كه‌ى به‌به‌شداریی سه‌ره‌كیی په‌شه‌نگ عه‌بدوڵڵا-ى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموون و گۆڵكه‌رى كورد، له‌یاریگاى شاگینس میوانداریى له‌یانه‌ى كڤارنسڤیدنس ئاى كه‌ى كرد و ئه‌نجامی كۆتایی یارییه‌كه‌شى 3-1 له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یه‌كلاكرده‌وه و ئه‌م ئه‌نجامه‌ش له‌سه‌رده‌ستى هێرشبه‌ره كورده‌كه به‌ده‌ستهات، كاتێك گۆڵى یه‌كه‌مى كرد و گۆڵى سێیه‌میشى بۆ یانه‌كه‌ى سازكرد.
سه‌ره‌تا یانه‌ى میوان له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا به‌تاكه گۆڵێك پێشكه‌وت، له‌خوله‌كى 53ى نیوه‌ى دووه‌مى یارییه‌كه‌دا په‌شه‌نگ عه‌بدوڵڵا-ى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى كورد توانى ئه‌نجامى یارییه‌كه 1-1 له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌كه‌ى یه‌كسان بكاته‌وه و دواتر یانه‌كه‌ى بووه خاوه‌نى گۆڵى دووه‌م و ئه‌میش له‌خوله‌كى 83دا توانى گۆڵى سێیه‌م بۆ یانه‌كه‌ى له‌یارییه‌كه‌دا سازبكات و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى یانه‌كه‌یان بكه‌نه خاوه‌نى 17 بردنه‌وه و پێگه‌شى له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى قایمتر بكه‌ن.
پاش ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌نرخه، یانه‌كه‌ى په‌شه‌نگ بووه خاوه‌ن 52 خاڵ له 23 یارى (17 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون، 5 دۆڕاندن) و (49-24 گۆڵ) و (+25 گۆڵ) و ئێستا له‌پله‌ى دووه‌مى خولى پله دوو دایه.
په‌شه‌نگ پێشڕه‌و عه‌بدوڵڵا كه ته‌مه‌نى 25 ساڵه و له‌دایكبووى شارى هه‌ولێر-ه، له‌هێڵى پێشه‌وه‌ى یانه‌ى كارلبێرگز بى كه‌ى درێسى ژماره 11 ده‌پۆشێت، پاش تۆماركردنى ئه‌م گۆڵه، ژماره‌ى گۆڵه‌كانى گه‌یانده 24 گۆڵ له 22 یارى و 8 گۆڵیشى سازكردووه و له‌كۆى 24 گۆڵه‌كه‌شدا 5 گۆڵى به‌په‌ناڵتى كردووه و ئه‌م ژماره گۆڵه‌ى تۆماریشى كردووه له‌كۆى 49 گۆڵى یانه‌كه‌یه‌تى و ئێستا له‌پێشه‌نگى گۆڵكه‌رانى گروپه‌كه‌ى دایه.
به‌روار: 23/09/2019
631 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|