ئاودەست بە دوو مناڵی کوردی عەفرین پاک دەکەنەوە
بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی دو منداڵی كورد لەعەفرین كە لەلایەن هێزە سورییەكانی هاوپەیمانی توركیاوە بەزۆر تەوالێتیان پێپاك دەكرێتەوە، تۆڕە كۆمەلایەتییەكانی سوریای هەژاندوە.


ئاوێنە: چالاكوانانی سوری گرتەیەكی ڤیدیۆیییان بڵاوكردوەتەوە كە چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوری وابەستەی توركیا، دو منداڵی كوردیان ناچار كردوە تەوالێت پاك بكەنەوە‌و دەڵێن "تەوالێتی بنكەی پۆلیسی چەكدارەكانی قەڵغانی فوراتە لەناحیەی شرانی سەر بەقەزای عەفرین".


وەك لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت دو منداڵەكە بەنینۆك‌و دەستە بچوكەكانیان ناو تەوالێتەكەو بەلوعەو سۆندەی ئاوەكەی پاك دەكەنەوە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ كەرەسەیەكی پاك كەرەوەیان پێبێت، بەمەبەستی سوكایەتی پێكردنیان"

ئاوێنە

سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
به‌روار:  23/09/2019
929   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   257
کۆی سه‌ردان:   29231738