ئەمریكا کاروانێکی هاوکاری گەیاندە رۆژئاوای كوردستان
ئه‌مریكا له هەرێمى کوردستانەوە، نزیكه‌ی ٢٠٠ بارهه‌ڵگر كه‌لوپه‌لی بیناسازیی، سندوقی داخراو، خانووی ئاماده‌کراو و تانكه‌ری سوته‌مه‌نی رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کرد.
هاوکارییەکەى ئەمریکا، ئێوارەى دوێنێ لە دەروازەى سیمێلکاوە رەوانەى ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات کراوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە نۆی ئه‌م مانگه‌ش له‌هەمان دەروازەوە نزیكه‌ی ٥٥ بارهه‌ڵگر سندوقی داخراو و ئۆتۆمبێل و ئامێری بۆ ناوچه‌كانی عه‌ین عیسا و شه‌دادی ره‌وانه كرد، پێنج رۆژ پێشتریش، ٦٠ بارهه‌ڵگر ئۆتۆمبێلی گه‌وره، ئامێری كار، تانكه‌ری سوته‌مه‌نی و موه‌لیده‌ی كاره‌بایی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردبوو.
لە ساڵى ٢٠١٥ەوە ئەمریکا هاوکارى سەربازى پێشکەشى هێزەکانى سوریاى دیموکرات دەکات کە لەسەدا ٣٠ى خاکى سوریاى بەدەستەوەیە.
ئێن ئاڕتی
به‌روار: 22/09/2019
624 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|