حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای عێراق بۆردومان كرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، جارێكی دیكە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نەناسراو، بۆردومانی بنكەو بارەگاكانی حەشدی شەعبیی كرد لە رۆژئاوای عێراق.

ناوەندی راگەیاندنی حەشدی شەعبیی رایگەیاند، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، سەربازگەی مرسناتی حەشدی شەعبی لە نزیك شارۆچكەی روتبەی پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق، بۆردومان كردووە.

قاسم موسڵح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبیش لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، درەنگانێكی شەوی رابردوو، فڕۆكەخانەی مرسنات بۆردومان كراوە.

ماوەیەكە، بنكەو بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جیاكانی عێراق بەتایبەتی لە رۆژئاوای عێراق، لەلایەن سەرچاوەی نادیارەوە، بۆردومان دەكرێن‌و هیچ وڵاتێكیش بەرپرسیارێتیی خۆی لێ راناگەیەنێت.

کەی ئێن ئێن
به‌روار:  22/09/2019
603   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   162
کۆی سه‌ردان:   29259307