کێ گوونی ئەو ژنەی خوارد؟
ڕۆژێک چووم بۆ جگەرخانەیەک و داوای دوو شیش گوونم کرد. ژنێک و دوو مناڵیش لە مێزەکەی تەنیشتم دانیشتبوون، پاشان شاگردەکە دوو شیشە گوونەکەی بۆ هێنام و دەستم کرد بە خواردنی..
کاتێکم زانی وەستاکەی هاواری کرد و ووتی ئەوە کێ گوونی ئەو ژنەی خوارد؟
هەرچی لەوێ بوو دایانە پڕمەی پێکەنین و ژنەکەش دەستی گرتبوو بە دەمیەوە.
وەستاکە هات و ڕووی کردە من وپرسی تۆ گوونی ئەو ژنەت خوارد.؟
منیش ووتم کاکە گوونی ژنی چی گوونی خۆم خواردووە . هەموو دایانەوە پڕمەی پێکەنین.
تومەز پێش من ژنەکەش داوای گۆشتی گوونی کردووە.
تێبینی وێنەکە وێنەی کاک ئەحمەدی گوڵەی جگەرچییە و لەگەڵ نوکتەکە دەگونچێ و ڕێز و خۆشەویستیمان بۆی هەیە.
بهروار: 21/09/2019
2111 جار خوێندراوهتهوه
|