ترەمپ دەڵێ : ده‌توانم به‌یه‌ك ده‌قیقه بڕیاری وێرانكردنی 15 پێگه‌ی ئێران بده‌م
شارپرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ده‌توانێت بڕیاری وێرانكردنی 15 پێگه‌ی جیاواز له‌نێو خاكی ئێران بدات، به‌ڵام په‌له له‌بڕیارێكی له‌وشێوه‌یه نادات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، "ئاسانه بۆ من بڕیاری وێرانكردنی 15 پێگه‌ی جیاواز و گه‌وره له‌نێو خاكی ئێران بده‌م، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ڕۆژێكی كاره‌ساتبار بۆ ئێران، ده‌توانم ئه‌و بڕیاره بده‌م و هه‌موو شتێكیش ئاماده‌یه".
وتیشی "ده‌توانم به یه‌ك ده‌قیقه هه‌ر لێره‌وه (كۆشكی سپی) فه‌رمانی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و 15 پێگه‌یه‌ی ئێران بده‌م".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، په‌له ناكات له ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌وشێوه‌یه و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی له لاوازیی ئه‌وه‌وه نییه، به‌ڵكو له به‌هێزییه‌وه‌یه‌تی.
به‌روار: 20/09/2019
520 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|