سوید دەڵێ: سیستەمی دەسەڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێژە دیموکراسییه
نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی سوید سەردانی خۆبەڕێوەبەری باکوری سوریا – ڕۆژئاوای کوردستان کردووە و دەڵێت، باکووری سوریا (ڕۆژئاوا) تاقیکرنەوەی فرەنەتەوەیی، فێمێنیستی و دیموکراتییە.
پێر ئوێرنێوس، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی سوید دەڵێت " ڕۆژئاوای کوردستان هەوڵدەدات ڕۆڵ بداتە تەواوی پێکهاتەکان و ئەوەش بۆ ناوچەکە زۆر باشە هەرچەندە سیستمەمە ماویەتی تەواو دیموکراتی بێت".
ئەوەشی ئاشکراکردووە کە سیستمی دەسەڵاتداری لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕێژە دیموکراتییە و هەوڵی زیاتر دەدات.
نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی سوید لەبارەی دۆخی گشتی سوریاوە ڕایگەیاندووە "حکومەتی سوریا دەبێت بۆچوون و تێڕوانینی بۆ سوریای نوێ بگۆڕێت و نەرمتربێت لە وەرگرتنی پێکهاتەکانی دیکەدا نەرمتر بێت".
لە ٢٠١٢وە زۆربەی ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر دەستی شەڕڤانانی کورددایە و لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا نوێنەرانی کورد، عەرەب، ئاشورییە مەسیحییەکان و کەمینە بچووکەکانی تر حکومەتێکی خۆبەڕێوەبەری ئۆتۆنۆمییان ڕاگەیاند بە ناوی ئیدارەی دیموکراتی ئۆتۆنۆمی ڕۆژئاوای کوردستان (ڕێڤەبەرییا خۆسەریێ دێمۆکڕاتیکا ڕۆژئاڤاێ کوردستان).
knn
بهروار: 20/09/2019
1341 جار خوێندراوهتهوه
|