ئەڵمانیا مووچەی سۆسیال زیاد دەکات
مووچەی سۆسیال Hartz 4 زیاد دەبێت.
بڕیار وایە لەسەرەتای ساڵی تازە ٢٠٢٠ مانگانەی ئەوکەسانەی کە لەسەر دایەرەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەژین زیاد بکرێت ، بەجۆرێک بۆھەر گەنجێک دەبێت بە ٤٣٢ یۆرۆ,واتە مانگێ ٨ یۆرۆیان بۆ زیاد دەکرێت، ئەو کەسانەی خێزاندارن دەبێتە ٣٨٩یۆرۆو،ئەوانەی تەمەنیاشن لە ١٤ بۆ ١٧ ە دەبێتە ٣٢٨ یۆرۆ وئەوانەی لە ٦ بۆ ١٣ ساڵن ٣٠٨ یۆرۆ ومناڵانی تا تەمەن ٥ ساڵانیش بڕی ٢٥٠ یۆرۆوەردەگرن.
بورهان ئەمین
ئەڵمانیا
بهروار: 19/09/2019
511 جار خوێندراوهتهوه
|