سعودیە دەڵێ بە ڕۆکێتی یا عەلی هێرشکراوەتە سەرمان
رووداو
وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرادەکات و ئێران بە سپۆنسەری هێرشەکە ناودەبات.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە کۆمەڵێک داتای خستەبەردەست و ئەو مووشەکانەشیان نمایشکرد کە ئارامکۆیان کردووەتە ئامانج.
لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە گوتی، هێرشەکان لە یەمەنەوە ئەنجام نەدراون و لە باکوورەوە ئەنجامدراون. مووشەکەکان کروزن و ئێرانین. هێرشەکەی ئێرانیش بۆسەر سعودیە نەبووە بەتەنیا بەڵکو هێرشە بۆسەر ئابووری جیهان.
تورکی ئەلمالیکی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودیە دەڵێت موشەکەکان جۆری" کرووز دەلتا وینگ"ـە و ناویان لێنراوە (یا عەلی)، دروستکراوی ئیرانن و حوسییەکانی یەمەن ئەو جۆرە موشەکەیان نیە.
رۆژنامەنوسێک پرسیاریکرد ئاخۆ ئەو موشەکانە توانایان هەیە ئەوەندە دووڕ بڕۆن ئەگەر لە خاکی ئیرانەوە ئاراستەکرابن، تورکی ئەلمالیکی گوتی: "دەزانین لە باکوورەوە هاتوون، بەڵام بەهۆکاری ئەمنی جارێ ناتوانین شوێنی ئاراستەکردنی موشەکەکان ئاشکرا بکەین. ئەو بەرپرسە سەربازییەی سعودیە گوتی لەکاتێکی نزیکدا ئەو بەڵگەیەش دەخەینەڕوو
بهروار: 18/09/2019
429 جار خوێندراوهتهوه
|