دیزاینەرێکی کوردی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد
رووداو  

دیزاینەرێکی نێودەوڵەتی بەڕەچەڵەک کورد لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دواییکرد کە لە حەوت وڵاتی جیهاندا کاری کردووە.
 
لیوجی کۆلانی، بەڕەچەڵەک کوردی لەدایکبووی ئەڵمانیا رۆژی دووشەممە 17-9-2019 لە تەمەنی 91 ساڵی لە شارۆچکەی کارلسرو لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە کۆچی دواییکرد و هاوژینەکەی یاژین ژا کۆچی دواییەکەی پشتڕاستکردەوە.
 
کۆلانی دیزاینی لەبوارەکانی ئۆتۆمبێل، قەنەف، شوشەوات، تەلەڤزیۆن، کامیرا و جلوبەرگ دەکرد.
 
بەهۆی کارە سەرنجڕاکێشەکانی، دەرفەتی کار لە هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، مەکسیک، ئەمریکا، رووسیا، چین و ژاپۆن بە لیوجی دراوە.
 
لیوجی دیزاینی بۆ کامێرای کانۆن T90 کردووە کە بەیەکێک لە چیرۆکە هەرە سەرکەوتووەکانی ئەم پیاوە کوردە دەناسرێت.
 
لیوجی دەڵێت: بیرۆکەی چوار هەزار دیزاینی لەسەر پارچە وەرەقەیەک نووسیبوو، ئەمە جیالە و دیزاینانەی کە لە بوارە جیاجیاکاندا ئەنجامیداوە.
 
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گاردیانی بەریتانی، لیوجی دەڵێت، لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، بەڵام 200 ساڵ لەمەوبەر باپیرە گەورەکانی لە ئەڵمانیا و سویسرا ژیان و بەڕەچەڵەکیش لە کوردستانەوە هاتوون. 
 
لیوجی هەمشە جلی سپی پۆشیوە، هەموو جلوبەرگەکانی لە شەڕواڵ، پێڵاو، جلی ژێرەوە و کاژێرەکەی دیزاینی خۆیەتی. دەڵێت: تەنیا شتێک کە دیزاینم نەکردووە ملپێچە سپیەکەمە.

به‌روار:  18/09/2019
624   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   379
کۆی سه‌ردان:   29232057