کوژرانی کوردێکی بەریتانیا و فڕێدانی تەرمەکەی
پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه 16/9/2019 له وڵاتی به‌ریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌كوژرێت.
گه‌نجه كورده‌كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانه و ناوی "هه‌مه‌وه‌ند عه‌لی حوسێن"ه و ته‌مه‌نی 35 ساڵانه.
به پێی گوته‌ی كه‌سو كاره‌كه‌ی، هه‌مه‌وه‌ند به‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی مافیا كوژراوه و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی شێوێنراوه و له شوێنێكی چۆل فڕێدراوه و دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ڕووداوه‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
بنه‌ماله‌كه‌ی هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاند: تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ كوردستان و له‌هه‌وڵداین بۆ هێنانه‌وه‌ی..
دەزگای لوتکە
به‌روار: 18/09/2019
587 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|