خۆسووتانی کچێک لەبەر کەمی نمرە
دوای پێنج ڕۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانە، خوێندکارێکی پۆلی ١٢ کە بەهۆی نەهێنانی نمرەی بەرز ئاگری لە جەستەی بەردا، ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.
کچەکە خوێندکارەکە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٩ یە و ناوی ڤارین ساڵحە و خەڵکی ناحیەى ژاراوەى سەر بە قەزای پشدەرە.
بەپێی زانیارییەکان ڤارین لە نەخۆشخانە لە سلێمانی، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوی لەشی گیانی لە دەستداوە.
ڕۆژی ١٢ی ئەممانگە ڤارین ساڵح بەهۆی کەمی نمرەکانی لە پۆلی ١٢ نەوتی کرد بەخۆیدا و خۆی سوتاند، بەلام بەهۆی ڕیژەی بەرزی سوتاوی دوای ٥ ڕۆژ گیانی لە دەستدا
کەی ئێن ئێن
بهروار: 18/09/2019
660 جار خوێندراوهتهوه
|