ئەمریکا مەشقی فڕۆکەوانی بە شەڕڤانان دەکا
شارپرێس:
سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌ئاست مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌مریكا به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌ڵام واشنتۆن له‌ڕاهێنان به هه‌سه‌ده به‌رده‌وامه.
ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌مریكا له كێڵگه‌ی نه‌وتیی عومه‌ر له دێره‌زور له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ڕاهێنان به یه‌په‌گه به‌گشتی و یه‌په‌ژه به‌تایبه‌تی ده‌كات، له‌سه‌ر چۆنێتی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
ڕوانگه‌ی سوری باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا ده‌یسه‌لمێنێت كه واشنتۆن نه‌چوه‌ته ژێر باری فشاره‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌مریكا له هێزه كوردییه‌كانی سوریا.
هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌سوریا ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام لایه‌نی توركی ڕه‌خنه له ئه‌مریكا ده‌گرێت به‌وه‌ی ئاسته‌نگ بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه و ناوچه‌ی ئارام دروستده‌كات، ته‌نانه‌ت به‌شێك له به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره پێیانوایه ئه‌مریكا ته‌نیا كات ده‌كوژێت
بهروار: 17/09/2019
523 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|