کۆمەڵەیەکی کوردی سوید داوا لە ئەندامەکانی دەکا سەردانی تورکیا نەکەن
ناوەندی جڤاکی دێموکراتیکی کوردان داوا لە دە هەزار ئەندامی خۆی لە سوید دەکات کە سەردانی تورکیا نەکەن. ئەو ناوەندە دەڵی مەترسی ئەوەیە کە لەئەگەریی سەردانی ئەندامەکانیان بۆ تورکیا، تووشی گرتن و بێ ڕێزی پێ کردن ببنەوە. ڕێدەڤان ئاڵتون هاوسەرۆکی ئەو کۆمەڵەیە لە گەڵ ڕادیۆی سوید لەو بارەوە قسەی کردووە و داوای کردووە کە ئەندامەکانیان سەردانی تورکیا نەکەن.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 14/09/2019
441 جار خوێندراوهتهوه
|