لەسەر گرتەی ڤیدیۆیی فەیسبووک دادگایی دەکرێت دەدرێت
پیاوێک لینکێکیی گرتەی ڤیدیۆیی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە تیایدا تیرۆریستان خەلکی دەکوژن لە پەڕە تایبەتەکەی خۆی لە فەیسبووک بڵاو کردبووەو، ئێستا ئەو پیاو لە سوید بە دادگا دەدرێت.

ئەو پیاوە تۆمەتبارە بە تاوانی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆی کە تیایدا تووندوتیژ بەرامبەر مرۆڤ بەکار دەهێنرێت و وەک پروپاگەنەندە بڵاو کراوەتەوە دادگای دەکرێت.

 بەپێی یاسا بڵاو کردنەوەی گرتەی فیدیۆی لە کە تیایدا تووندوتیژی بەرمبەر مرۆڤ یان ئاژەڵ بەکار بهێندرێت تاوانە. ئەم یاسایە لە ساڵی ١٩٨٠ وە دەچووە، بەڵام لە تا ئێستا بۆ تاوانی تووندوتیژی سێکسی بەکار هاتووە. ئەنجامدانی تاوان لە چوارچێوەی ئەم یاسادا لە غەرامەکردنەوە تا دوو ساڵ زیندانی دەیگرێتەوە. ئەمەیش یەکەم جارە ئەم یاسایە دژی پرۆپاگەندی تیرۆریستی بەکار بهێنرێت.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  11/09/2019
646   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   926
کۆی سه‌ردان:   29247658