له‌مساڵدا 40 هه‌زار کەس لە هەرێمەوە كۆچیان كردووه
K24- هه‌ولێر:
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و کردنەوەی سنوورەکانەوه، لێشاوى کۆچی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دەستیپێکردۆتەوە و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش له ماوه‌ی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 40 هه‌زار هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتووه.
ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشكرای ده‌كات، لە ماوه‌ی ئه‌مساڵدا نزیکەی 40 ھەزار ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان به‌ره‌و ئەوروپا و وڵاتانی دیكه كۆچیان کردووە.
بەشێك لە چالاکوانان و کۆمەڵناسانیش پێییان واییە، لەگەڵ ئەوەی ھاووڵاتییانی كوردستان کۆچ دەکەن بۆ دەرەوە، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەشی دەگەڕێنەوە کەم نیین، ئەحمەد کاوانیش، كه پسپۆڕی كۆمه‌ڵناسییه بە گرنگی دەزانێت، حكوومەت میكانزمێكی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی دەرفەتی كار بۆ ھاووڵاتییان بڕەخسێت و گەنجان بیر لە جێ‌ھێشتنی كوردستان نەكەنەوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لە بەردەستی دەزگای لووتکەدا هه‌یه، لە دوو مانگی ڕابردوودا نزیکەی ١٠٠ ھاووڵاتی عێراقی کۆچیان کردووە و نزیکەی ١٠٠٠ ھاوڵاتیش لە زیندانەکانی تورکیا دەستگیرکراون، سه‌باره‌ت ھەرێمی كوردستانیش، ئەم رێكخراوە ئاشكرایدەكات، كە ١٥ بۆ ٢٠ ھەزار ھاووڵاتی كوردستان لە دوورگەکانی بەڵقان و یۆنان و کەمپەکاندا ژیان بەسەر دەبەن.
به‌روار: 09/09/2019
571 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|