دوو کورد ی سوید بەشداری لە پێشبڕکێی باشترین شۆفێری پاس لە ستۆکهۆڵم دەکەن
لە نێو شۆفێرە سەرکەوتووەکانی پێشبڕکێی باشترین شۆفێری پاس لە ساڵی ٢٠١٩ دا دووانیان کوردن.

عەبدول حێسن و بەهمەن ئەحمەد دانیشتووی شاری یۆتێبۆرین. هەردووکیان شۆفێری پاسن و ئەمساڵ توانیویانە خۆیان بە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێی باشترین شۆفێری پاس لە ساڵی ٢٠١٩ دا بگەینن.

پێشبڕکێکە ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ٩-٩-٢٠١٩ لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێت و شۆفێرەکان لەسەرانسەری سویدییەوە بەشداری دەکەن. پێشبڕکێکە چەندین بەش لە خۆ دەگرێت.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  07/09/2019
705   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   680
کۆی سه‌ردان:   29257151