یەک سەربازی تورک ناچێتە ناوچەی ئارام

خەندان-

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) رایگەیاند، یەك سەربازی توركی ناچێتە ئەو ناوچە ئارامەی لە باكوری سوریا بنیاددەنرێت.

ئەنجومەنە ناوخۆییەكان شوێنی شەڕڤانان دەگرنەوە
ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە رۆژاڤا لەمیانی كۆبونەوەیدا لەگەڵ خێڵە عەرەبیەكانی ناوچەی گرێ سپی لە باكوری فورات رایگەیاند "شەڕڤانان مەودای پێنج كیلۆمەتر لە ناوچە سنوریەكان دەكشێنەوە و ئەنجومەنە ناوخۆییەكانی ئەو ناوچانە شوێنیان دەگرنەوە".

یەك سەربازی توركی ناچێتە ناو ئەو ناوچانەوە
ئاماژەی بەوەشكرد "لەو ناوچە سنوریانەی نێوان توركیا و رۆژهەڵاتی فوراتدا كە تێیدا شەڕڤانان لە چوارچێوەی رێككەوتننامەی تایبەت بە ناوچەی ئارام دەكشێنەوە، یەك سەربازی توركی ناچێتە ناو ئەو ناوچانەوە".

رێككەوتنی ئەمریكا-توركیا پەیوەندی بە ناوچەی ئارامەوە نیە
لە درێژەی وتەكانیشیدا ئەو بەرپرسەی رۆژئاڤا وتی "ئەو رێككەوتنەی لەنێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و توركیادا ئەنجامدراوە، پەیوەندی بە بنیادنانی ناوچەی ئارامەوە نیە، بەڵكو تەنها پرۆتۆكۆلێكە بە ئامانجی پاراستنی ناوچە سنوریەكان".

ئەو وتانەی موسلیم لەكاتێكدایە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و توركیا لە ماوەی رابردودا رایانگەیاند "سەبارەت بە ناوچەی ئارام لەنێوان توركیا و سوریا رێككەوتنێكیان ئەنجامداوە و لە ئێستاشدا كار و چالاكیەكانیان سەبارەت بەو بابەتە دەستپێكردوە و چاودێری دۆخەكە دەكەن.

هاوكات سات لە دوای سات، بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی توركیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەكەن لە ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات و بەئامانجگرتنی شەڕڤانان و هێزە كوردیەكانی ئەو ناوچەیە، لە ئەگەری بنیادنەنانی ناوچەی ئارام
به‌روار:  04/09/2019
515   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   602
کۆی سه‌ردان:   29256788