هاوسەرگیری کچە 11 ساڵیەکە هەڵوەشایەوە
K24 -
دوای ئەوەی ڤیدیۆی هاوسەرگیریی کچێکی تەمەن 9 ساڵە لەگەڵ پیاوێکی 30 ساڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە و ناڕەزایەتییەکی زۆری بە دوادا هات، دادگا بڕیاری هاوسەرگیرییەکەی بە نایاسایی زانی و هەڵیوەشاندەوە.
داواکاری گشتیی پارێزگای کۆهکیلویە و بویر ئەحمەد بە راگەیاندنی هەواڵی هەڵوەشانەوەی مارەکردنەکە رایگەیاند ئەو کارە بە گوێرەی یاسا تاوانە و هەر بۆیە باوکی کچەکە و کوڕەکە و ئەو مەلایەی مارەی بڕیون پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا دەکرێن.
بە گوێرەی یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران، هاوسەرگیریی کچان لە تەمەنی کەمتر لە 13 ساڵی دەبێ بە رەزامەندی و بڕیاری دادگا بێت و به پێچهوانهوه مارهییهكه ههڵدهوهشێتهوه.
بهروار: 03/09/2019
464 جار خوێندراوهتهوه
|