کۆچەر بیرکار بە "یەکەم بیرمەندی جیهان" بۆ ساڵی 2019 هەڵبژێردرا

خەندان-

رێکەوتی 28ی مانگی تەموزی ئەمسال، رۆژنامەی پرۆسپێكت-ی بریتانی، پێشبڕكێیەكی بۆ هەڵبژاردنی باشترین بیرمەندی ساڵ راگەیاندوە، كە ناوی 50 بیرمەندی تێدابو و یەكێك لە بیرمەندەكانیش گەورە بیرمەندی كورد كۆچەر بیركار بو، ئەمرۆ ناوبراو بە یەکەم بیرمەندی ساڵ هەلبژێردرا.

بەپێی پرۆسپێكت، ئەنجامی هەڵبژاردنەكە كاردەكاتە سەر خزمەتگوزاریە مرۆییەكان بە تەواوی جیهان و ریزبەندی لیستی ئەو بیرمەندانە رونیدەكاتەوە كە تواناكانیان تا چەند دەتوانێت جیاوازی لە هەسارەكەماندا دروستبكات.


بایۆگرافی کۆچەر بیرکار

کۆچەر، لە ساڵی 1978 لە شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، خوێندنی بنەرەتی و ناوەندیی و دواناوەندی لە مەریوان تەواوکردووە، پاشان بۆ خوێندنی زانکۆ روودەکاتە شاری تاران و لە زانکۆی تاران براوانامەی بەکالۆریۆس لە ماتماتیکدا بەدەست دەهێنێت.

دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ، وەک پەنابەر روو دەکاتە وڵاتی بەریتانیا و لە ماوەی نێوان ساڵانی 2001- 2004 بروانامەی دکتۆرا (PhD) لە ماتماتیکدا لە زانکۆی نۆتینگهام بەدەست دەهێنێت، لە ساڵی 2003 دا خەڵاتی جڤاتی بیرکاریانەی لەندەن( London Mathematical Society) ی پێبەخشرا وەک "ئایندەرۆشترین خوێندکاری دکتۆرا" ئەو شەرەفەی پێبەخشرا.

وەک یەکێک لە چالاکترین و کاراترین ماتماتیکزانە هاوچەرخەکان دادەنرێت لە سەرانسەری جیهامدا لە بواری ئەندازە و جەبر و هاوکێشە ئاڵۆز و فرەژمارەییەکاندا.



ئەو خەڵاتانەی کۆچەر بەدەستی هێناون

کۆچەر بیرکار، پێشتر چەندین خەڵاتی گرنگ و بە بەهای بەدەستهێناوە، لە گرنگترینەکانی ئەمانەن:

١-

خەڵاتی فلیپ لێڤەرهولم؛ خەڵاتێکی تایبەتە بەو کەسانەی توێژینەوەیکی نوێ دەکەن و شوناسێکی جیهانیی بەو توێژینرەوەیە بۆ خۆیان تۆمار دەکەن، بەهای ئەو خەڵاتە ١٠٠ هەزار پاوەندە ساڵانە لە جیهاندا بە ٣٠ کەس دەبەخشرێت.

٢-

خەڵاتێکی تایبەت لە میانی بەشداری لە (Fondation Sciences Mathématiques de Paris)، کە کێبرکێییەکە بۆ باشترین توێژەرەکانی بواری ماتماتیک لە پاریس بەڕێوەدەچێت.

٣-

خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن جڤاتی ماتماتیکیی ئەمەریکا.

٤-

خەڵاتی بوار (بواری ماتماتیک) 2018، بەهاکەی 15 هەزار دۆلارە
به‌روار:  03/09/2019
178   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
K24 ‌كتێبێكی نوێی رۆژنامەنووسی کورد (شۆڕش عه‌زیز سورمێ) و پرۆفیسۆری ئیتاڵی (لۆرێنزۆ گوێلا) به‌ ناونیشانی "كورد گەورەترین میللەتی بێ دەوڵەت لە جیهان، كه‌ مێژوو خیانەتی لێکردووە" درێژه‌ ...
هێزە هەژموونگەراکان بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ویستیان کۆتایی بە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بهێنن، کە ئۆجالان و پەکەکە پێشەنگایەتیی دەکەن، بەڵام بەرخۆدانی گەلی کورد ئەو پیلانانەی پ درێژه‌ ...
کەر ژن دەهێنێ ؟ مناڵێک لەگەڵ باوکی دەچێت بۆ باخچەی ئاژەڵان. دەڵێ باوکە ئەم ئاژەڵە ناوی چییە؟ باوک: کەر مناڵ: باوکە کەر ژن دەهێنێت؟ باوک: وەڵا کوڕم گەر ڕاست بووێت ، بەس کەر ژ درێژه‌ ...
مناڵێک تا نە بوو بە 6 ساڵ نەیتوانی قسە بکات. یەکەم ووشە کە گووتی " خاڵم" بوو. پاش حەفتەیەک خاڵی مرد ! دووەم ووشە " پوورم " بوو. پاش حەفتەیەک پووریشی مرد ! دایک و باوکی ترسان درێژه‌ ...
تەها هەڵەدنی – دلێر سەیم مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ یان یەرپە، پرۆفیسۆری بواری ئیسلامناسی لە وڵاتی سوید. لە بوارەکەی خۆیدا لەسەر ئاستی جیهان ناسراوە. ئەو، ساڵی ١٩٧٢ زانکۆی (ئۆپسالای) درێژه‌ ...
هاوڵاتییەکی کورد - سویدیی، بە ناوی براهیم هەلەخی، یەکێک لەو دەگمەن کەسانە بوو کە کاتی دەستگیر کردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کێنیا هاوڕێیەتی ناوبراوی دەکرد. لە وتووێژێکی تایبەت دا لەگە درێژه‌ ...
چەند کارمەندی گومرک دەتوانن کەڵەشێرێک بگرن؟ وڵامی ئەو پرسیارە لەلای کارمەندانی گومرکی سڤینێسوند (Svinesund) دەست دەکەوێ کە حەفتەی ڕابردوو بەهەموان دەیانویست کەڵەشێرێک بگرن. کارمەن درێژه‌ ...
تۆفیقی پیر ساحێبی ۳ژنان دەچتە دختۆری، لۆمەسەلەی زەوقی ، دختۆریش حەبی دەداتێ و دەرێ نیو سەعات پێش دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان نیو قلی بخۆ تۆفیقیش هەتا دەگاتەوە مارێ لەڕێی ۳قلا درێژه‌ ...
نه‌وا حكومه‌تی فینله‌ندا راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماده‌یی نیشانداوه‌ مافی په‌نابه‌رێتی ببه‌خشێته‌ سه‌دان كۆچه‌ری خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ درێژه‌ ...
دەزگەی باج ئەمساڵ ڕایگەیاندووە کە بە دواداچوون و لێکۆڵینەوەی تایبەت لە سەر بازاڕی کاری پاک و خاوێنی دەکات. لە لایەکی دیکەوە کرێکارێکی ئەو بوارە دەبێژێ کە لە لایەن خاوەن کارەکانییەو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   107
کۆی سه‌ردان:   18820781