گومانی فرۆشتنی ئیقامەی کار لە سوید دەکرێت
دەزگای کۆچی سوید (Migrationsverket) گومانی ئەوە دەکات کە کۆمپانیاکانی بواری خزمەتگوزار بەساڵاچووان و کەمئەندامان ئیقامەی کار بە کەسانی دەرەوەی سوید لە ڕێگەی گرێبەستی ساختەوە بفرۆشن.
ئەمڕۆ بەشێک لە کۆماپانیانکانی ئەو بوارە کارمەند لە دەرەوەی وڵات دهێننە سوید. بۆ ئەوەی ئەو کارمەندە بییانییە بتوانێ لە سوید کار بکەن دەبێ گرێبەستی کار و ئیقامەی کاری هەبێ.
کەناڵی P4 ئوێرێبروی ڕادیۆی سوید پێداچوونەوەی بە ١٠٠ بڕیاری دەزگای کۆچ (Migrationsverket) کە لەسەر داخوازینامەی ئیقامە کارە و کە وەڵامەکانیان ڕەت کراوەتەوە ئەنجامداوە.
لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی بڕیارەکانی دەزگای کۆچدا هاتووە کە یەک لەسەر سێی ئەو داخوازینامانە جدی نین و کۆمپانیاکانی بواری خزمەتگوزار بەساڵاچووان و کەمئەندامان گرێبەستی ساختەیان پێشکەش بوە کەسانە کردووە، بۆیە ڕەتکراونەتەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 03/09/2019
567 جار خوێندراوهتهوه
|