كەڵەشێرێك ژنێكی ئوستراڵی بە دەنووک دەكوژێت
نەوا
ژنێكی بە تەمەنی ئوسترالی لە كاتێكدا سەرقاڵی كۆكردنەوەی هێلكەی مریشكەكانی بوە لە كێڵگەكەیدا، كەڵەشێرێك پەلاماری دەدات و دەیكوژێت.
بەگوێرەی هەواڵێكی رادیۆی دەنگی ئوسترالیا، ژنەكە تەمەنی 76 ساڵ بوو لەنێو كێڵگەكەی خۆیدا لە باشوری وڵات سەرقاڵی كۆكردنەوەی هێلكە بوە، بەڵام لەوكاتەدا كەڵەشێرەكە پەلاماری داوە و دەنوكی لە بنی پێی داوە و توشی خوێنبەربونی كردوە، ژنەكە خۆی نەخۆشی دەوالی هەبوە و بەهۆی ئەو دەنوكانەوە گیانی لەدەستداوە.
لەوبارەیەشەوە رۆجەر بیارد مامۆستای زانستی نەخۆشییەكان لە زانكۆی ئەدیلایدی ئوسترالیا راپۆرتێكی پزیشكی لەبارەی گیان لەدەستدانی ژنەكەوە بڵاوكردوەتەوە و ئاماژەی بەوەكردوە، كە بەهۆی دەنوك لێدانی كەڵەشێرەكەوە ژنەكە گیانی لەدەستداوە.
ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەشكردوە، كە روداوەكە دەریدەخات دەوالی قاچەكان چەند مەترسیدارە لەسەر ژیانی كەسە توشبوەكان.
بۆ زانیاری زیاتر
بهروار: 03/09/2019
764 جار خوێندراوهتهوه
|