لە سوید پێشنیاری هێزێکی نەتەوەیی دژی گرووپە تاوانکارەکان دەکەن
پارتی مۆدێراتەکان کە ئۆپۆزسیۆنن پێشنیاری هێزێکی نەتەوەیی دژی گرووپە تاوانکارەکان لە سویددا دەکەن

وەزیری ناوخۆی سوید ئامادەیی خۆی بۆ گفتووگۆکردن لەسەر ئەم پرسە نیشانداوە. هاوکات بڕیاریداوە سەرجەم پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمان بێجگە لە پارتی دیموکراتەکانی سوید بۆ گفتووگۆکردن لەسەر ئەم پرسە بانگێشت بکات.

 پارتی مۆدێراتەکان کە دەستپێشخەری ئەم هەنگاوەن ١٠ خاڵێ چارەسەریان بۆ بەگژاچوونی گرتووپە تاوانکارەکان وتاوانکاری پیشنیار کردووە.بۆ نمونە پێشنیازەکانی پارتی مۆدێراتەکان پێکهاتبوون لەمانە :

·       دوو هێندە زیادکردنی سزایی ئەندامانی گرووە تاوانکارەن.

·       دەستنیشانکردنی زون یان ناوچەی تایبەت کە پۆلیس دەسەڵاتەکانی تیایدا زیاد بکرێت.

·        دامەزرادنەوە پۆلیسە خانەنشینەوکان و دامەزراندی ژمارەیەکی زیاتر لە پۆلیسی مەدەنی.

·        زیادکردنی کامێراکانی چاودێری. نەهێشتنی داشکانی سزایی گەنجان ناسراو بە (straffrabatten).

·        پێدانی مافی زیاتر بە پۆلیس بۆ بەنهێنی گوێگرتن.

·        تاقیکردنەوە سیستەمی بەنهێنی شاهیدیدان لەکاتی دادگایدا.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  03/09/2019
415   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   860
کۆی سه‌ردان:   29262853