وەزیرێکی کورد داوای مافی پەنابەری لە کەنەدا دەکات
رووداو-
وه‌زیرێكی كوردی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له حكومه‌تی كه‌نه‌دا كردووه، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق پێی راگه‌یاندووه كه چیدی ئاماده نین خه‌رجییه‌كانی شووشتنى گورچیله‌ی بۆ بده‌ن. حكومه‌تی كه‌نه‌دا سه‌ره‌تا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه‌یدا نه‌بووه، به‌ڵام دواتر گومانیان بۆ دروستبووه.
بابه‌كر مه‌حموود ئاغا پشده‌ری، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رده‌می به‌عس، له حوزه‌یرانی 2015 كاتێك له ئۆتاوا بوو، داوای مافی په‌نابه‌رێتی له حكومه‌تی كه‌نه‌دا كردبوو. به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی (گڵۆباڵ نیوز)ی كه‌نه‌دی، هه‌فته‌یه‌ك پێش داواكه‌ی بابه‌كر، حكومه‌تی عێراق ئاگاداری كردبووه‌وه كه چیدی ئاماده‌نین خه‌رجیی چاودێری و چاره‌سه‌رییه پزیشكییه‌كانی بده‌ن.
بابه‌كر له ساڵانی 1977 هه‌تا 1989 له حكومه‌ته‌كانی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر و سه‌دام حوسێن‌دا وه‌زیر بووه. به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌ری له كه‌نه‌دا پاش ماوه‌یه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌كر "به‌رپرسی باڵا"ی رژێمی به‌عس بووه، داواكه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا حكومه‌تی به‌عس به‌شێوه‌ی سیسته‌ماتیك مافه‌كانی مرۆڤی پێشێل كردووه و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی كردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی (گڵۆباڵ نیوز)، وه‌زیره كورده‌كه به ده‌سته‌ی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی كه‌نه‌دای گوتووه كه ئه‌و ناچار كراوه له كابینه‌ی حكومه‌تدا وه‌ك وه‌زیر بمێنێته‌وه، له ده‌قی داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌كه‌شدا رایگه‌یاندووه رژێمی سه‌دام حوسێن "ئه‌وه‌نده‌ش دڕنده نه‌بووه".
یه‌كه‌مجار دادوه‌رێكی ده‌سته‌كه بڕیاری دابوو كه‌یسه‌كه‌ی بابه‌كر مه‌حموود ئاغا وه‌ربگیرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و پاساوه‌شیان لێ قه‌بووڵ كردبوو كه ناچاركراوه له كابینه‌ی حكومه‌تی به‌عسدا پۆستی وه‌زاره‌ت وه‌ربگرێ، به‌و پێیه‌ش له به‌رپرسیارێتی ئه‌و تاوانانه بێبه‌ری ده‌بێ كه له كاتی كاركردنی ئه‌و له حكومه‌تدا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه كرابوون.
به‌ڵام دادوه‌رانی ده‌زگای پاراستنی گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی ده‌سته‌ی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌راندا كۆك نه‌بوون، بۆیه‌ش داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان كرد و سه‌ركه‌وتووش بوون. به‌پێی راپۆرته‌كه، له‌و كاته‌دا بابه‌كر ره‌سوڵ مافی ئه‌وه‌ی پێ‌درابوو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرێ.
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دادوه‌ری تێهه‌ڵچوونه‌وه هاگ باسمه‌جیان بڕیاره‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. له به‌شێك له بڕیاره نوێیه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكات، بابه‌كر ئاگادار كرابووه‌وه كه حكومه‌تی عێراق چیدی خه‌رجییه ته‌ندروستییه‌كانی نادات. ئه‌و سێ جار له هه‌فته‌یه‌كدا پێویستی به دیالیزه (واته شۆردنه‌وه‌ی گورچیله) هه‌یه، بۆیه ئه‌وه (واته بڕیاری پاش داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه) وه‌ك حوكمی مه‌رگ وایه بۆی".
دیار نییه ئاخۆ وه‌زیره‌كه‌ی پێشووی حكومه‌تی عێراق هه‌تا ئێستاش ئه‌و چاره‌سه‌رییه وه‌رده‌گرێ كه له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی فیدراڵیی كاتیی ته‌ندروستیدا پێی ده‌درا.
باسمه‌جیان به كه‌ناڵه كه‌نه‌دییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه كاتێك بابه‌كر مه‌حموود ئاغا داوای مافی په‌نابه‌رێتی كرد، ماوه‌ی سێ ساڵ بوو له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی له كه‌نه‌دا ده‌ژیا. هاوژینه‌كه‌ی له ساڵی 2012 له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئۆتاوا ده‌ستی به كار كردبوو. به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای كه‌نه‌دا، هه‌تا بابه‌كر داوای په‌نابه‌رێتی نه‌كرد، هه‌وڵه‌كان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی له كه‌نه‌دا و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ده‌ستیپێنه‌كرد.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، وه‌زیره كورده‌كه له كاتی داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتیدا رۆڵی خۆی له حكومه‌تی به‌عسدا به بچووك له قه‌ڵه‌م داوه و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی راسته‌قینه‌ی نه‌بووه و قازانجی له پۆسته‌كه‌ی له كابینه‌ی حكومه‌تی به‌عس نه‌بینیوه.
دادوه‌ره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بابه‌كر له هه‌ردوو حكومه‌تی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر و سه‌دام حوسێن‌دا "به‌رپرسیارێتی گه‌وره"ی هه‌بووه، بۆ نموونه له كاتی جه‌نگی ئێران- عێراقدا گوته‌بێژی حكومه‌ت بووه، رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه واژۆ كردووه و رۆڵی هه‌بووه له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ هێنانی كرێكاری بیانی بۆ عێراق ده‌دران.
باسمه‌جیان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه وه‌زیره كورده‌كه ده‌رفه‌تی زۆری هه‌بووه عێراق جێبهێڵێ، به‌ڵام هه‌تا 1990 كه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی كاری عه‌ره‌بی پێنه‌درا هه‌ر له عێراق مایه‌وه. بابه‌كر له ساڵی 1990 ئه‌و پۆسته‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ وه‌رگرت و دواتر له 1995 جارێكی دیكه هه‌ڵبژێردرایه‌وه و ده‌بوو هه‌تا ساڵی 2000 له‌و پۆسته بمێنێته‌وه، به‌ڵام له 1999 یاسای ماوه‌ی خولی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی رێكخراوه‌كه هه‌موار كرایه‌وه و كۆتایی به ماوه‌كه‌ی هات.
ریچارد له‌یگ، پارێزه‌ری بابه‌كر مه‌حموود، داوای چاوپێكه‌وتنی بۆ هاوژینی موه‌كیله‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه ئاشكرای بكات ئاخۆ بابه‌كر و هاوژینه‌كه‌ی هه‌ر له كه‌نه‌دا ماون یان نا، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی گوتووه كه موكیله‌كه‌ی له دۆخێك‌دا نییه لێدوان بۆ میدیا بدات.
چاره‌نووسی بابه‌كر مه‌حموود ئاغا پشده‌ری، ته‌مه‌ن 82 ساڵ، هه‌تا ئێستا دیار نییه، ئاژانسی خزمه‌تگوزاری سنووری كه‌نه‌دا ئاماده نه‌بووه هیچ زانیارییه‌ك بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "زانیارییه‌كان تاكه‌كه‌سین". سكۆت باردسلی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاماده‌باشیی فریاگوزاری و پاراستنی گشتیی كه‌نه‌دا، ئاماده نه‌بووه باس له چاره‌نووسی وه‌زیره‌كه‌ی حكومه‌تی به‌عس بكات، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ كه به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕ له عێراق، حكومه‌تی كه‌نه‌دا دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان بۆ ئه‌و وڵاته‌ی قه‌ده‌غه كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ش، باردسلی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له هه‌ندێك هه‌لومه‌رجدا كه‌سه‌كه ده‌كرێ وه‌ك "مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر خه‌ڵك" له‌قه‌ڵه‌م بدرێ، له‌وانه‌ش ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه په‌ناخوازه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان مافه‌كانی مرۆڤی پێشێل كردبێ. له‌و حاڵه‌ته‌دا حكومه‌ت رێگه به خۆی ده‌دات كه‌سه‌كه دیپۆرت بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی به مه‌ترسیداریش بزانرێ.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه به‌رپرسێكی عێراقی داوای مافی په‌نابه‌رێتی له كه‌نه‌دا بكات. له شوباتی 2014، فه‌یسه‌ڵ عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ئه‌لعانی كه ئه‌فسه‌رێكی گه‌وره‌ی سوپای پێشووی عێراق بووه، داوای مافی په‌نابه‌رێتی له كه‌نه‌دا كردبوو. فه‌یسه‌ڵ گوتبووی كه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه عێراق لیپێچنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، چونكه موسوڵمانی سوننه‌یه و پێشتر په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌بووه.
ئه‌ویش هاوشێوه‌ی بابه‌كر مه‌حموود گوتبووی كه هیچ "ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆ"ی له حكومه‌تی عێراقدا نه‌بووه، به‌ڵام دادگای كه‌نه‌دا بڕیاری دابوو ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناونیشانی "به‌رپرسی باڵا"ی له رژێمێكدا وه‌رگرت، ئه‌وه ئۆتۆماتیكی مافی ئه‌وه‌ی نامێنێ داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكات.
باسمه‌جیا به ته‌له‌فزیۆنه كه‌نه‌دییه‌كه ده‌ڵێ: "بابه‌كر ره‌سووڵ ناچار نه‌كرابوو له‌و پۆسته باڵایه‌دا بمێنێته‌وه. به داخه‌وه به‌پێی ماوه‌ی دوورودرێژی كاركردنی له‌و پۆسته‌دا، پێده‌چێ چاوی حوكمی بینینی ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی نه‌مابێ كه رژێمی عێراق ده‌یكردن
به‌روار: 02/09/2019
670 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|