پیاوێک ژنەکەی و دوومناڵی خۆی لە ڕۆژهەڵات دەکوژێت

خەندان-

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، دو ژن لەلایەن كەسانی نزیك خۆیانەوە كوژراون.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، شەوی چوارشەممە 28ی ئابی 2019 ژنێک و دو منداڵەکەی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری خوڕەمئاوا لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراون.
هاوژینی ئەو ژنە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە و ڕایگەیاندوە کە ژن و منداڵەکانم بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کوشتوە


بەگوێرەی رێكخراوەكە،" ئەو ژنەی کە کوژراوە ناوی (مانیا دەریکوەند) بوە و دو منداڵەکەشی بە ناوەکانی (سەید زەحا و سەید ڕەزا موسەوی) کوژراون.

ئاماژە بەوەشكراوە كە هاوژینی ئەو ژنە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە و ڕایگەیاندوە کە ژن و منداڵەکانم بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کوشتوە.

ژنێکی تەمەن 53 ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی ”سەحەر ڕوستەمی“ لە گەڕەکی بەهارستانی ئەو شارە كوژراوە


هەر بەگوێرەی رێكخراوەكە ڕۆژی دووشەممە ژنێکی تەمەن 53 ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی ”سەحەر ڕوستەمی“ لە گەڕەکی بەهارستانی ئەو شارە و لە ناو پارکینگی ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە و دواتر بکوژەکان تەرمەکیان خستوەتە ناو بەنداوی قشڵاخەوە.

ئەوەشخراوەتەرو كە هۆكاری كوشتنی ژنەكە بەمەبەستی دزینی زێڕەكانی بوە
وێنەکە ئەرشیفە
به‌روار:  31/08/2019
266   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ڕەفیقێکم وتی : دڵم بە بێوەژنێکی دراوسێی خۆمانەوە بوو ، هەرچیم ئەکرد نەمدەوێرا پێی بڵێم ، نزیکی یەک ساڵ ئاوا تێپەڕی و من هەر هیچم بۆ نەکرا . تا ڕۆژێ ، لە ناو شارا تووشی هاتم لە د درێژه‌ ...
خەندان- جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی دوما (پەرلەمانی روسیا) بۆ كاروباری بەرگری وڵاتەكە رایگەیاند، ئەگەر توركیا لەشكركێشییەكانی بۆ باكوری سوریا فراوانتربكات، باجێكی زۆر گەورە دەدات. ئ درێژه‌ ...
شەوی ڕابردوو، لە دوو رووداوى تەقەکردندا لە نزیک شارى فرانکفۆرت، ١١ کەس کوژران، چوار لە کوژراوەکان کوردی باکوری کوردستان بوون و و ئێن ئاڕ تیش ناو و وێنەی سیانیان ئاشکرادەکات. هەڵ درێژه‌ ...
بەڵگەنامەی وەک ئەوەی کە لە کوردستان بە (ژیاننامە - بەرحەیاتی) بەناوکراوە، لە نوێنەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە سوید و وڵاتانی دیکەی ئەسکەندەناڤیا پڕ دەکرێتەوە. کاربەڕێکەری ن درێژه‌ ...
8 کوردی ئەڵمانیا لە ناو کوژراوەکانی هاناودان 🇩🇪 8 کوردی ئەڵمانیا لە ناو کوژراوەکانی هاناودان 🇩🇪 دوێنێ شەو چەکدارێک کەپێدەچێت سەر بە نازیە نوێکان بێت بە کلاشینکۆفەوە دەچێت درێژه‌ ...
دە گوو بخۆ 💩 " حه‌زم له‌ کچێکی گه‌ڕه‌که‌که‌ی خۆمان کردبوو ، به‌ڵام هه‌رچه‌ندم ده‌کرد جورئه‌تم نه‌ ئه‌کرد پێ ی بڵێم ، زۆر جار ئه‌و فورسه‌تی ده‌دامێ که‌ پێ ی بڵێم و ته‌نانه‌ت کا درێژه‌ ...
کەناڵی دوویچەی ئەڵمانیا لە ڕاپۆرتێک دەڵێ شەوی چوارشەممە کەسێکی دژە بیانی بەناوی(Tobias R) چۆتە ناو دوو کافتریای نێرگەلە کێشان لە شاری هاناوی نزیک شاری فرانکفۆرت . لەدوو ڕووداوی درێژه‌ ...
سەرەڕای ئەوەی ساڵی پار ٧٥٠ حاڵەتی سکاڵا لە پەیوەندی بە تاوانی سێکس لە سەراسەری سویددا تۆمار کراون بەڵام لە چەندین هەرێمدا تەنانەت تاکە کەسێکیش حوکم نەدراوە. ڕادیۆی سوید بە هەمو درێژه‌ ...
ژمارەیەک زیندانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی ئۆرمیە، خۆی، کاشمەر ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێران بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوی زیندانیانی سیاسیدا هاتوو درێژه‌ ...
رووداو- ستۆكهۆڵم "ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه‌ هات و مردم، گوڵم بۆ نه‌هێنن، پرسه‌م بۆ دامه‌نێن، پاره‌كه‌ی بده‌نه‌ رێكخراوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌". ئه‌مه‌ به‌شێك ل درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   199
کۆی سه‌ردان:   18838491