لە سلێمانی کچێک بەهۆی نامەی فەیسبووکەوە خۆی کوشت
"زەمەن"
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی نامەیەكی فەیسبووكەوە كچێك خۆی كوشتووە و لەسەر ئەو رووداوەش دوو كەس دەستگیركراون.
ئەكرەم قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ڕایگەیاند رۆژی 8ی ئابی ئەمساڵ كچێكی تەمەن خوار 18 ساڵ دوای ئەوەی زانیویەتی لەڕێگەی فەیسبووكەوە نامەیەكی نەشیاو لەلایەن دوو كەسەوە بۆ براكەی نێردراوە، بەفیشەك خۆی كوشتووە.
ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئاشکراشیکرد، دوای لێكۆڵینەوەش دەركەوتووە ئەو نامەیە هۆكاری خۆكوشتنی كچەكە بووە، بۆیە پاش بەدواداچوونی بنكەی پۆلیسی كوردسات، ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیركران و دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە.
به‌روار:  31/08/2019
449   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   485
کۆی سه‌ردان:   29233662