عومەری کەریم ئاغا دەڵێ تەندرووستیم باشە و هەواڵی مردنم ڕاست نێیە
خەندان-

عومەری کەریم ئاغا، هونەرمەندی ناوداری کورد لەبارەی تەندروستییەوە دەدوێت و دەڵێت،  "تەندروستیم زۆر باشە".

سوپاس بۆخوا تەندروستی من زۆر باشە
 

عومەری کەریم ئاغا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی نوسینێکی بڵاوکردەوە و هەواڵی مردنی رەتکردەوە و رایگەیاند، "سوپاس بۆخوا تەندروستی من زۆر باشە و ئەو هەواڵانەی لەسەر مردنی بڵاودەکرێنەوە دورە لە راستییەوە". 

ئەو رونکردنەوەیەی عومەری کەریم ئاغا دوای ئەوەدێت کە شەوی رابردو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە گەورەیەی کورد بڵاوکرایەوە.

عومەری کەریم ئاغا كەسایەتی هونەری دیاری كوردە
 

عومەری کەریم ئاغا كەسایەتی هونەری دیاری كورد، جیاواز لە كاری هونەری هێندەی گەورەیی عەشقی بۆ هونەرەكەی ئەوەندەش بەعەشقەوە لە سلێمانی ماوەی زیاتر لە 40 ساڵە كاری سەودای بەهارات دەكات.

ئاغا خەڵکیی شاری سلێمانییە و بەشداریی چەندین دراما و فیلم و بەرنامەی کۆمیدی کردوە و رۆڵی بەرچاوی تیایاندا بینیوە.
به‌روار:  29/08/2019
555   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   209
کۆی سه‌ردان:   29259354