پەنابەرێکی عێراقی بە تۆمەتی لاقەکردنی منداڵێک دیپۆرت دەکرێتەوە



لڤین:

میدیاکانی ئوسترالیا بڵاویانکردەوە، پەنابەرێکی عێراقی لە ئوسترالیا، بە تومەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەرمنداڵێکی سێ ساڵان، بە چوارساڵ و نیو زیندانی سزا درا و دوای تەواوبوونی سزاکەشی دیپۆرت دەکرێتەوە.

سەبارەت بە ڕوداوەکە، لە هەواڵێکدا کە میدیاکانی ئوسترالیا بڵاویانکردەوە، رایانگەیاندوە" ڕووداوەکە ساڵی ( ٢٠١٦ ) لە ویلایەتی وێڵزی باشوور ڕوویداوە کاتێک کچێکی تەمەن سێ ساڵان لە کاتی بازارکردنی لەگەڵ دایکی، لە یەکێک لە مۆڵەکانی ئەو وڵاتە ون بووە، دواتر لە لایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە لە نهۆمی ژێر زەوی دۆزراوەتەوە".

سەبارەت بە ناسنامەی پەنابەرەکە، میدیاکان ئاشکرایان کردوە" پەنابەرەکە ناوی محمەد حەسەن بەیاتییەو تەمەنی ( ٣٠ ) ساڵە ماوەی ( ١٠ ) ساڵە لە ئوسترالیا دەژی".

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە" محەمەد حەسەن دوای دۆزینەوەی منداڵەکە، لەبری بەکارهێنانی ئەسانسۆر قادرمەی ڕەیڕەوێکی شاراوە لە موڵەکە بەکارهێناوە بۆیە ماوەی ( ١١ ) خوڵک لە چاوی کامیراکانی چاودێری دیارنەبووە".

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، لەو ماوەیەی کە لە چاوی کامێراکانەوە دیارنەماوە، بەیاتی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر منداڵەکە.

لە ڕاپۆرتی پۆلیسدا هاتووە" دوای ڕادەستکردنەوەی منداڵەکە بە خانەوادەکەی، بە دایکی وتووە ئەو کارمەندە چووکی پیشان داوە داوای لێکردووە دەستی لێبدات، لە هەمانکاتیشدا دەستی لە جلەکانی ژێرەوەی منداڵەکە داوە".

لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا هاتوە هەرچەندە، بەیاتی نکوڵی لەوە کردوە کە کارێکی لەوشێوەی ئەنجامدابێت و بە دادوەری لێکۆڵینەوەی وتووە" بۆیە منداڵەکەی لە قادرمەکانەوە هێناوەتە سەرەوە، چونکە دایکی منداڵەکە لەوکاتد لە یەکێک لە دوکانە نزیکەکانی ئەو شوینە بووە، بەڵام دادوەر وتەی ئەو کارمەندەی ڕەتکردوەتەوە بە ( قسەی پڕوپوچ وەسفی کردوە )".

بەپێی میدیاکانی ئوسترالیا ئەمڕۆ ( چوارشەممە ٢٨ی ئاب)، دادگایەکی ئوسترالیا سزاکەی بەسەردا سەپاندووە.

هەروەها میدیاکان ئاشکرایان کردوە" بە گوێرەی بڕیاری دادگا، بەیاتی تا مانگی تەموزی ( ٢٠٢١ )لە زینداندا دەمێنێتەو، دوای کۆتایی ماوەکەشی دیپۆرتی عێراق دەکرێتەوە"
به‌روار:  29/08/2019
451   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   914
کۆی سه‌ردان:   29255712