پارتی چەپی سوید دەیەوێت ئامینە کاکەباوە دەربکات
لیژنەی کارگێڕیی پارتی چەپ پێشنیاری دەرکردنی ئامینە کاکە باوە لەڕیزەکانی دەکات، کە لەهەمانکاتدا پەرلەمانتاریشە، بە پاساوی ئەوەی کە زۆرجار هەڵسوکەوت و لێدوانەکانی ئامینە زیانی بە لایەنگران و کادرانی پارتەکە گەیاندووە

ئەوەش ئارۆن ئێتزلەر سکرتێری پارتەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند.

لە کۆنگرەکە رۆژنامەوانییەکەدا ئارۆن ئێتزلەر ئامینە کاکەباوەی تۆمەبارکرد بەوەی کە باجی حزبی نەداوە، هەواڵی درۆ بڵاودەکاتەوە کە زیانی بە ناو و ناوبانگی متمانەی پارتی چەپ لای خەڵک گەیاندووە، هەروەها ناچێت بۆ کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەی. لەهەمانکاتیشدا ئامادە نییە گفتوگۆ بکات دەربارەی ئەم کێشانە.

 لای خۆیەوە ئامینە کاکە باوە  دەڵێت ئەو تۆمەتانە درۆیە، پارتی چەپ ماوەیەکی زۆرە دژایەتی من دەکات بەهۆی چالاکبوونم و خەبات لە مەسەلەی توندوتیژی بەناوی شەرەف دژی ژنان.

لە فایلە دەنگییەکەدا گوێبیستی ووردەکاری زیاتر و شرۆڤەی ئەحمەد ئەسکەندەری لێکۆڵەری سیاسی دەبن لەمبارەوە!

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  28/08/2019
474   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   334
کۆی سه‌ردان:   29259479