ئەو پەنابەرە ئێراقیەی وویستی بە مەلە بگاتە بەریتانیا خنکا
رووداو
حکومەتی بەلجیکا رایگەیاند، لە کەناراوەکانی گوندی زێبروگ تەرمی کۆچبەرێکی عەرەب دۆزراوەتەوە کە ویستوویەتی بە مەلە لە فەرەنساوە بپەڕێتەوە بۆ بەریتانیا.
کۆچبەرەکە لە تەمەنی 48 ساڵیدا بووە و بە رەچەڵەک عێراقییە، چاکەتێکی مەلەوانی کە لە دەبەی پلاستیکی بەتاڵ دروستکراوە لەبەریدا بووە و جانتایەکی بچووکی پێوە بووە کە تێیدا ناسنامە و بەڵگەنامەکانی هەڵگرتووە.
ئاژانسی هەواڵی بەلگا رایگەیاندووە، تەرمی کۆچبەرەکە لە رۆژی هەینیدا لەلایەن کەشتیوانێکەوە دۆزراوەتەوە و کۆچبەرەکە دوای ئەوەی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا بەدەستنەهێناوە هەوڵیداوە بە مەلە بگاتە بەریتانیا.
ئەمە لەکاتێکدایە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە هەزار و 450 کۆچبەر لەنێو دەریاکاندا لەلایەن حکومەتەکانی فەرەنسا و بەریتانیاوە رزگارکراون.
بابەتە
بهروار: 27/08/2019
687 جار خوێندراوهتهوه
|