هیوا 3 ملیۆن کرۆنی لە سوید دۆڕاندووە
چەندین کەس کە خووگرتەی قوماربوون توانیویانە لە وەرگرتنی قەرز بەردەوام بن. ئەمە سەرەڕای ئەوەی قەرزارێکی زۆریان لەسەربووە و بەشێکیان ناویان لە داتای نەدانەوەی پارەدا ڕەش بووە.
سەرباری ئەوەی بانکەکان و کۆمپانیایانەی قەرزدەدەن، بەردەوام بوون لە پەسەندکردنی داواکاری کەسانێک کە ناویان ڕەشبووە و توانای دانەوەی قەرزیان نەبووە، بەڵام دەزگای چاودێری دارایی مۆڵەتی هیچ بانکێک یان کۆمپانیایەکی هەڵنەوەشاندووتەوە.
لەم ڕیپۆرتاژەدا گوێبیستی هیوا دەبن کە نزیکەی سێ ملیۆن کرۆنی قەرز کردووە. هەروەها بەرپرسانی حکومی و ریکخراوەکانیش لەمبارەوە رای خۆیان دەخەنەڕوو
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 27/08/2019
676 جار خوێندراوهتهوه
|