ڕۆژنامه‌وانێكی یاوه‌ری زه‌ریف له سوید راده‌كات و داوای په‌نابه‌رێتی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "كه‌یهان"ی نزیك له ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه، رۆژنامه‌وانێكی یاوه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه له سوید، به‌ناوی "ئه‌میر ته‌وحید فازڵ" ره‌تیكردووه‌ته‌وه بگه‌ڕێته‌وه و له سوید داوای مافی په‌نابه‌رێتی كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌و رۆژنامه‌وانه له ئاژانسی "مه‌وج"ی ئێرانی كاریكردووه و وه‌كو تیمی رۆژنامه‌وانی به یاوه‌ری محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بۆ سوید نێردراوه، به‌ڵام له‌وێ له تیمه‌كه جیابووه‌ته‌وه و هه‌ڵاتووه و په‌نای بردووه‌ته به‌ر سوید.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ئاژانسی "مه‌وج" سه‌ر به‌ئوسوڵگه‌ره توندڕه‌وه‌كانه به‌ڵام ره‌وتێكی چاكسازی هه‌یه و له ساڵی 2009 هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بۆ مه‌هدی كه‌رووبی و میر حوسێن موسه‌وی، به‌ڕێوه‌ده‌برد كه به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ناسرابوون و سه‌ر به ره‌وتی ریفۆرمخواز بوون.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی و رۆژنامه‌ی "شه‌هروه‌ند"یش كاریكردووه.
رۆژنامه‌ی كه‌یهان ئه‌و رۆژنامه‌وانه به "خائین" ناوده‌بات و هاوشێوه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه وه‌سفیان ده‌كات، كه سه‌ر به ره‌وتی ریفۆرمخوازن و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، ئێرانیان جێهێشتووه و وه‌كو ئۆپۆزیسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: العربیة
به‌روار: 26/08/2019
1296 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|