ئیسرائیل فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە عێراق دەکوژێت
بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە ئەبوو علی الدبی فەرماندەی حیزبوڵای عێراق کە بەشێکە لە حەشدی شەعبی کوژرا.

ماوەی دوو هەفتەیە ئیسرائیل شەڕی راستەوخۆی ئێران و لایەنگرانی دەکات و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ٥ هێرشی کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئێران و نزیکەکانی.

هەر ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکەوە بۆسەر بنەکەیەکی سەربازی ئێران لە نزیک دیمەشق ڕێگرییان کردووە لە فڕۆکەیەکی پڕ لە تەقینەوەی ئێران کە بڕیاربووە ئیسرائیل بە ئامانج بگرێت.

نوسینگەی، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە "ئێمە توانیمان ڕێگری بکەین لە سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران کە فڕۆکەیەکی پڕ لە تەقینەوەیان ئامادەکردبوو تا شوێنێکی ئیسرائیل بە ئامانج بگرێت".
کەی ئێن ئێن
به‌روار:  26/08/2019
413   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   427
کۆی سه‌ردان:   29233380