ڤیدیۆی کوژرانی ئەو جەندرمە تورکەی پەیامی لەسەر مووشەک بۆ عەفرین دەنووسی
سەربازێکی دەوڵەتی تورک لەکاتی داگیرکردنی عەفریندا، لەسەر مووشەکەکان پێش هاویشتنی بۆ عەفرین پەیامی دەنووسی و شانازیی بە کۆمەڵکوژیی کوردانەوە دەکرد، بەڵام دواجار لەلایەن گەریلاکانی هەپەگەوە کوژرا.

میدیاکانی تورکیا کوژرانی "فەردین گیونتەکین" ڕاگەیاند، کە ئەو کەسەبووە  ڕۆڵێکی زۆرخراپی لە کۆمەڵکوژی و داگیرکارییەکانی عەفریندا بووە، هاوکات لەگەڵ ئەودا دوو سەربازی تورک کوژران و یەکێکیش بریندار، بەڵام هەپەگە ئامارەکەی ئاشکرانەکردووە.

لە کاتی داگیرکردنی عەفریندا، وێنەی مووشەکێکی دەوڵەتی تورک بڵاوبووە، لەسەری نووسرابوو "بۆ کچ و هاوسەرەکەم 'میرا و ئەزگین'، سڵاوی من بۆ ئێوە، چڵە زەیتوون"، ئەو وێنەیە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا زۆر بایەخی پێدرا و تورکە فاشیست و نژادپەرستەکان شانازییان پێوەدەکرد.

لەکاتی هاویشتنی ئەو مووشەکە و لەو ڕۆژەدا، چەندین هاوڵاتی کورد کۆمەڵکوژ کران!، فەردین گیونتەکین، ئەو سەربازە تورکەیە کە پەیامی لەسەر مووشەکەکە نووسیبوو، پۆستی سەربازی ئەندامی تیمی تایبەتی ژەندرمەی دەوڵەتی تورک بوو.

لەم ڕۆژانەدا لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە لە سلۆپی چالاکییەک ئەنجام درا، هەرچەندە هەپەگە دەربارەی چالاکییەکە هیچ زانیارییەکی تا ئێستا بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام میدیا تورکییەکان کوژرانی سێ سەربازی تورک و یەک برینداریان ئاشکراکردووە، هەروەک ئاماژەیان بە کوژرانی فەردین گیونتەکین کردووە و جارێکیتر وێنەی مووشەکەکەیان وەک شانازیی بڵاوکردووەتەوە.
ڕۆژنیوز

سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
به‌روار:  22/08/2019
1436   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   823
کۆی سه‌ردان:   29262793