مێرمناڵە کوژراوەکەی چەمجەماڵ ڕۆژانکەی 5 هەزار دیناری ئێراقی بووە
(سبەی):

راپۆرت: لاوک ئەمجەد - هێمن ئەحمەد

زانا ئەو کوڕە (16) ساڵەى بە جزادنێکی بەتاڵەوە دەیویست بە رەنجى شانى خۆى ئایندەى بونیاد بنێت، بەڵام لە کاتی کارکردن و پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی، لە درەنگانێکی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە "بێ بەزییانە" کوژرا و کۆتایى بە خەونەکانى هێنرا.

زانا کامیل لە دایکبوی ساڵی (2003)بو، ئەو دەیویست بەو تەمەنە کەمەیەوە هاوکارى خێزانەکەى بکات و بە رۆژانەى پێنج هەزار دینار لە بەنزینخانەیەک کاربکات و لە پاڵ کارکردنەکەیدا، سەعی دەکرد بۆ ئەوەی لە خولى دوەمى تاقیکردنەوەکاندا لەو دو وانەیەدا سەرکەوتوبێت و قۆناغێکی نوێی خوێندن دەست پێ بکات، بەڵام بۆ پارەیەکى کەم کە موڵکى خۆى نەبو، بە چەند فیشەکێک بێ بەزەییانە کۆتایی بە ژیان و خەون و خولیا و ئامانجەکانى هێنرا.
کامیل عوسمان باوکی زانا، بە چاوێکی پڕ فرمێسکەوە باسی کوژرانی کوڕەکەی دەکات و رەتی کردەوە کە هیچ جۆرە کێشەیەکیان لەگەڵ کەسدا هەبوبێت، ئەو بە (سبەى) وت: کوڕەکەم هێندە سەلار و سەنگین و قانع بوە، رۆژانە بە پێنج هەزار دینار کاری کردوە، کە کەم کەس هەیە لەم رۆژەدا بەو بڕە پارەیە کار بکات.

باوکی زانا دواى ئەو کۆستەى بەسەریدا هاتوە یەک داواکاری هەیە، ئەویش سەروەری یاسایە لە کەیسی کوژرانی کوڕەکەیدا دەڵێت:"دەمانەوێت دەستوەردانی تێدا نەکرێت، چونکە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین لەو تاوانە خۆش ببین"

باوکی لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەوەکرد "زانا بڕیاریدابو لە پێناو سەعیکردن لەو دو وانەیەی کە کەوتبو، واز لە کارەکەی بهێنێت و خۆی بۆ خوێندنەکەى تەرخان بکات، بەڵام مەرگ مەودای نەدا و کۆتاییان بە خەونی کوڕەکەم هێنا".

زانا منداڵى نێوان سێ برا و سێ خوشکە، سەمیرە تۆفیقى دایکى "جەرگ سوتاوی" لەنێوان خەمى لەدەستدانى بەناهەق کوژراوى کوڕەکەى و سەردانى خزم و کەسەکانیدا بە ئاستەم دەنگى دەردێت و بە قوڕگێکى نوساوەوە دەستەکانی رو لە یەزدان بەرز دەکاتەوە دەڵێت: "کوڕەکەم زۆر عاقڵ بو، گوێڕایەڵی دایک و باوکی بو، بە ناحەق کوشتیان".

تاکە داواکاری ئەو دایکە ئەوەیە بکوژی کوڕەکەی نەخرێتە زیندانەوە و "قەڵەوی بکەن"، بەڵکو لەو شوێنەی زانای تێدا کوشت "بکوژرێتەوە".
عەدنان عەزیز، خاوەنی ئەو بەنزینخانەیەی کە زانا کاری تێدا دەکردن، باس لە مامەڵەی رۆژانەی ئەو مێرمنداڵە دەکات و بە (سبەی) وت: کاکە زانا ماوەی کەمتر لە ساڵێک لای ئێمە کاریکردوە، کوڕێکی لەسەرخۆ و سەلار بو، ئێمەش داواکارین یاسا سەروەر بێت و رێگری لە دوبارەبونەوەی ئەو جۆرە تاوان و روداوانە بکات و "رێگە نەدرێت چیتر جەرگی هیچ دایک و باوکێک بسوتێنن".

بکوژەکە چۆن دەستگیرکرا؟

پۆلیسی سلێمانی لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، دوای گەیشتنی‌ تیمەکانی‌ بەڵگەی‌ تاوان ‌و مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ چەمچەماڵ بۆ شوێنی‌ روداوەکە و دەستپێکردنی‌ لێکۆڵینەوەکان، سەعات چواری‌ بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەکانی‌‌ پۆلیسی‌ چەمچەماڵەوە توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت‌ و دەستبگیرێت بەسەر ماتۆڕسکیلەکە و ئەو دەمانچەیەی‌ تاوانەکەی‌ پێ ئەنجامداوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کردوە؛ بکوژەکە ناوی‌ (س،م،ا) لەدایکبوی‌ ساڵی (2000) دانیشتوی‌ ناحیەی‌ رزگاری‌ سەر بەقەزای‌ کەلارە، بەمەبەستی‌ سەردانیکردنی‌ خوشکێکی‌ چوەتە چەمچەماڵ، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ (406) راگیراوەو دانی‌ بەتاوانەکەیدا ناوە.

بەپێی زانیارییەکانی (سبەی) بکوژەکە پێشینەی کاری تاوانکاری هەبوە و چەند جارێک لە قەزای کەلار لەسەر روداوی جۆراوجۆر دەستگیرکراوە، بەڵام دواتر ئازاد کراوە.

هەرلەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاوی کردەوە؛ دوای هەوڵ و ماندو بونێکی زۆری هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و دوای بەدواداچونێکی زۆر و گەیشتن بە سەرچاوەی دیاریکراو، لە گەڕەکی چەرموسیتی لە ناحیەی شۆڕش، توانرا سەعات چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی (ز.ک) دەستگیر بکرێت، کە تەمەنی هەژدە ساڵە و دانیشتوی ناحیەی سمودی سەر بەقەزای کەلارە و بە میوانی سەردانی چەمچەماڵی کردوە.

ئاماژەی بەوەکردوە؛ بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتایەکان، تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە بەمەبەستی دزینی پارەکەی دەستی کوشتویەتی کە بڕی (240) هەزار دینار بوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەدۆسیەکە بەردەوامە.
به‌روار:  20/08/2019
753   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
K24 ‌كتێبێكی نوێی رۆژنامەنووسی کورد (شۆڕش عه‌زیز سورمێ) و پرۆفیسۆری ئیتاڵی (لۆرێنزۆ گوێلا) به‌ ناونیشانی "كورد گەورەترین میللەتی بێ دەوڵەت لە جیهان، كه‌ مێژوو خیانەتی لێکردووە" درێژه‌ ...
هێزە هەژموونگەراکان بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ویستیان کۆتایی بە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بهێنن، کە ئۆجالان و پەکەکە پێشەنگایەتیی دەکەن، بەڵام بەرخۆدانی گەلی کورد ئەو پیلانانەی پ درێژه‌ ...
کەر ژن دەهێنێ ؟ مناڵێک لەگەڵ باوکی دەچێت بۆ باخچەی ئاژەڵان. دەڵێ باوکە ئەم ئاژەڵە ناوی چییە؟ باوک: کەر مناڵ: باوکە کەر ژن دەهێنێت؟ باوک: وەڵا کوڕم گەر ڕاست بووێت ، بەس کەر ژ درێژه‌ ...
مناڵێک تا نە بوو بە 6 ساڵ نەیتوانی قسە بکات. یەکەم ووشە کە گووتی " خاڵم" بوو. پاش حەفتەیەک خاڵی مرد ! دووەم ووشە " پوورم " بوو. پاش حەفتەیەک پووریشی مرد ! دایک و باوکی ترسان درێژه‌ ...
تەها هەڵەدنی – دلێر سەیم مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ یان یەرپە، پرۆفیسۆری بواری ئیسلامناسی لە وڵاتی سوید. لە بوارەکەی خۆیدا لەسەر ئاستی جیهان ناسراوە. ئەو، ساڵی ١٩٧٢ زانکۆی (ئۆپسالای) درێژه‌ ...
هاوڵاتییەکی کورد - سویدیی، بە ناوی براهیم هەلەخی، یەکێک لەو دەگمەن کەسانە بوو کە کاتی دەستگیر کردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کێنیا هاوڕێیەتی ناوبراوی دەکرد. لە وتووێژێکی تایبەت دا لەگە درێژه‌ ...
چەند کارمەندی گومرک دەتوانن کەڵەشێرێک بگرن؟ وڵامی ئەو پرسیارە لەلای کارمەندانی گومرکی سڤینێسوند (Svinesund) دەست دەکەوێ کە حەفتەی ڕابردوو بەهەموان دەیانویست کەڵەشێرێک بگرن. کارمەن درێژه‌ ...
تۆفیقی پیر ساحێبی ۳ژنان دەچتە دختۆری، لۆمەسەلەی زەوقی ، دختۆریش حەبی دەداتێ و دەرێ نیو سەعات پێش دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان نیو قلی بخۆ تۆفیقیش هەتا دەگاتەوە مارێ لەڕێی ۳قلا درێژه‌ ...
نه‌وا حكومه‌تی فینله‌ندا راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماده‌یی نیشانداوه‌ مافی په‌نابه‌رێتی ببه‌خشێته‌ سه‌دان كۆچه‌ری خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ درێژه‌ ...
دەزگەی باج ئەمساڵ ڕایگەیاندووە کە بە دواداچوون و لێکۆڵینەوەی تایبەت لە سەر بازاڕی کاری پاک و خاوێنی دەکات. لە لایەکی دیکەوە کرێکارێکی ئەو بوارە دەبێژێ کە لە لایەن خاوەن کارەکانییەو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   111
کۆی سه‌ردان:   18820897