نەتەوە یەكگرتوەكان: نیوەی زیندانیانی سیاسی ئێران كوردن
جاوید رەحمان، بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتوەكان تایبەت بە دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، لەدوەم راپۆرتیدا لەسەر دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران دەڵێت؛ هەڵمەتی ترس و تۆقاندنی داكۆكیكاران لە مافەكانی مرۆڤ لە ئێران و پێشێلێكردنی مافی نەتەوەكان و كەمینەكان بەردەوامەو لە ساڵی رابردوشدا 253 سزای لەسێدارەدان جێبەجێكراون. دەشڵێت؛ زیندانیانی سیاسی كورد نزیكەی نیوەی كۆی ژمارەی زیندانیانی سیاسی لە ئێران پێكدەهێنن.

 

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، دوێنێ هەینی، راپۆرتی دوەمی جاوید رەحمان، بڕیاردەری رێكخراوەكەی سەبارەت بە دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران بڵاوكردەوە كە لەسەر بنەمای بڕیارێكی ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتوەكان ئامادە كراوەو ئاڕاستەی كۆمەڵەی گشتی رێكخراوەكە دەكرێت لە نیویۆرك.


راپۆرتەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە جاوید رەحمان، جارێكی دیكە داوا لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی، رێگەی پێ بدرێت سەردانی ئەو وڵاتە بكات.


كۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی 10 ساڵی رابردودا، رێگەی بە هیچ یەك لەو سێ بڕیاردەرە تایبەتەی نەتەوە یەكگرتوەكان نەداوە كە بۆ ئامادەكردنی راپۆرت بۆ رێكخراوەكە هەڵبژێردراون، رێگەی نەداوە بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆخی مافەكانی مرۆڤ سەردانی وڵاتەكەی بكەن.


جاوید رەحمان كە بۆ نوسینی راپۆرتەكەی پشتی بە زانیاری و بەڵگەنامەو نوسینەكان لە سەرچاوە جیاجیاكانی وەك رێكخراوە ناحكومییەكان، داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ، حكومەتەكان و دەزگاكانی راگەیاندن بەستوە، دەڵێت، هەندێك لە نوێنەرانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش بۆ ئامادەكردنی راپۆرتەكە پەیوەندییان لەگەڵ كراوە.


راپۆرتەكە لەبەشێكیدا ئاماژەی بەوەداوە كە سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران كاریگەری نەرێنیان لەسەر ژیانی خەڵكی ئێران هەبوە.


هەروەك لە بەشێكی دیكەدا باسی لەوە كردوە كە لەئێران داكۆكیكاران لە مافەكانی مرۆڤ، كەمینەكان، پارێزەران و رۆژنامەنوسان، چالاكوانانی سەندیكا كرێكاریی و بازرگانییەكان و ئەو ژنانەی كە دژبە باڵاپۆشی زۆرەملێن، هێشتا روبەڕوی ترس و تۆقاندن دەبنەوەو دەستگیردەكرێن و سزادەدرێن.


سەبارەت بە پرسی لەسێدارەدانیش لەو وڵاتە، راپۆرتەكە ھێمای بۆ ئەوە كردوە كە لەماوەی ساڵی رابردودا 253 حاڵەتی لەسێدارەدان هەبوە بەڵام وێڕای ئەوەی ئەو ژمارەیە نزمترین رێژەی لەسێدارەدانە لەساڵی 2007ەوە لەئێران لەگەڵ ئەوەش ژمارەكە هێشتا یەكێكە لە بەرزترین ئاستەكانی لەسێدارەدان لە جیهاندا.


هەروەك ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ساڵی 2018دا حەوت كەس لەسێدارەدراون كە لەو كاتەی تاوانەكانیان ئەنجامداوە منداڵ بون و 90 كەسی دیكەی هاوشێوەش روبەڕوی مەترسی لەسێدارەدان بونتەوە.


جەختیشی كردۆتەوە كە لەسێدارەدانی ئەو جۆرە كەسانە كە لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكانیاندا منداڵ بون، بەتەواوی قەدەغەیەو ئێران دەبێت دەستبەجێ دەستبەرداری جێبەجێكردنی ئەو جۆرە سزایە بێت.


جاوید نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەوەی كە لە ئێران 80 جۆر تاوان، سزاكەی لەسێدارەدانە كە بەقسەی ئەو بەشێك لەو تاوانانە تاوانی ئاسایین بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان.


بۆ نمونە جاوید رەحمان لە باسكردنی گوشارو پێشێلی مافەكانی كەمە نەتەوەو ئایینییەكان لەئێران ئاماژەی بەوەداوە كە تەنانەت بۆ ئەو كەمە ئایینانەی كە بەڕەسمی لە ئێران ناسێنراون مادەیەكی یاسایی نییە رێگە بدات كەسێكی موسڵمان بچێتە سەر ئایینەكەیان و بەوەش ئەو مەسیحیانە كە پێشتر موسڵمان بون، مەترسی ئەوەیان لەسەرە تۆمەتبار بكرێن بە "مورتەد" كە سزای ئەوەش لە كۆماری ئیسلامی ئێران، لەسێدارەدانە.  


راپۆرتەكە ئاماژەی بە پێشێلكاریی و جیاكارییەكانی ئێران سەبارەت بە ئایینی بەهاییەكان، مەزهەبەكانی وەك ئەهیلی سوننەو ئەهلی هەق داوە.


لەبەشێكی دیكەشدا راپۆرتەكەی جاوید، هێمای بۆ پێشێلكارییەكان بەرامبەر نەتەوەكانی دیكەی ئێران لەوانە كورد، ئازەری و بلوچی داوە.


سەبارەت بە كوردەكانی ئەوەی خستۆتەڕو كە لە پارێزگا كوردنشیینەكانی ئێران لەوانە ورمێ، كوردستان، كرماشان، خزمەتگوزاری و بەرەوپێشچون نییەو رێژەیەكی گەورەی بێكاری لەو ناوچە كوردنشینانە هەیە.


هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو، كوردەكانی ئێران كە ژمارەیان لەنێوان 8 بۆ 10 ملیۆندایە، رێگەیان پێ نادرێت پۆستی باڵا وەربگرن و زمانی كوردیش لە خوێندنەگان بەڕەسمی ناخوێنرێت و تەنها لەلایەن گروپە ناحكومییەكانەوە دەوترێتەوە.


راپۆرتەكەی جاوید ئاشكرایكردوە كە نزیكەی نیوەی كۆی گشتی زیندانیانی یاسی لە ئێران كوردن كە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوە یاخود بۆیان دەردەچێت.


ئاوێنە

به‌روار:  18/08/2019
196   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
شارپرێس: فەماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، ئەمەریکا و روسیا بەرپرسیارن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە. مەزڵوم کۆبانێ لەتویتێكدا لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی درێژه‌ ...
(سبەی): لەكاتێكدا كورد لە رۆژئاوا بەردەوام لە روبەڕوبونەوەی ئەو هەڵمەتی جینۆسایدەیە كە بە ئاشكرا لەلایەن سوپای توركیا و چەكدارە جیهادییە بەكرێگیراوەكانیەوە جێبەجێ دەكرێت، رەجەب درێژه‌ ...
پارتی دیموکراتی گەلان بەبۆنەی هەفتەی مافەکانی مرۆڤەوە راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٥ تاکو ئێستا زیاتر لە ١٥ هەزار ئەندامیان دەستگیرکراوە. بەپێی راپۆرتەکە لە چوار درێژه‌ ...
خەڵاتی ئاڵتوونی بەخشرایە دایكە شەریفە كە ساڵی رابردوو كورێكی بە ناوی رامین حوسێن پەناهی لەسەر بیرورای سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سێدارە درا و كورێكی دیکەشی سزای لە سێدارە دانی درێژه‌ ...
شارپرێس: رەجەب تەیب ئەردۆغان رایدەگەیەنێت، ئەگەر خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم پێبدرێت رەتیدەكەمەوە و وەریناگرم. سەرۆككۆماری توركیا ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی كاردانەوەی ل درێژه‌ ...
لڤین: برایەكی پابڵۆ ئیسكۆبار، بەناوبانگترین بازرگانی مادەی هۆشبەر لە مێژوودا كە خەڵكی كۆلۆمبیایە، مۆبایلێكی زیرەك دەخاتە بازاڕەوە كە توانای نوشتاندنەوەی هەیە. رۆبێرتۆ ئیسكۆبار درێژه‌ ...
ساڵی ڕابردوو ١٠٠ کۆمپانیای درووست کردنی چەک و چۆڵ لە وانە کۆمپانیای سابی سویدی، نزیکەی بایی ٤٢٠ میلیار دۆلاریان چەک فرۆشتووە. پێنج کۆمپایای ئەمریکایی زۆرترین ڕێژەی چەکیان فرۆشتو درێژه‌ ...
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند: پێکهاتەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بوونە قوربانی بەرژەوەندی نێودەوڵەتی و ڕێککەوتنەکانیان، ئەو بڕیارانەی کە لە دانیشتنەکان درێژه‌ ...
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە کاربەدەستانی عێراق کرد کە بەپێی بڕیارنامەی ژمارە "١٧٤٧"ی ئەنجومەنی ئاسایش قاسم سولەیمانی دەستگیر بکەن. دەیڤید شەنکر جێگری وەزیری دەرەوەی ئ درێژه‌ ...
دەستەیەک لە چالاکانی کورد لە ستۆکهۆڵم کەمپەینێکیان بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەڕێ خستووە. لەو بارەوە هیوا عەبدووڵڵاهی، یەکێک لە کەسە چالاکەکانی ئ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   171
کۆی سه‌ردان:   18546278