ڕاگەیەندراوێک لەلایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ڕای گشتی
ڕاگەیەندراوێک لەلایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ڕای گشتی

ئێمە وەکو کۆمەڵێک چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ و بێلایەن لە وڵاتی بەریتانیا ئیدانەی هەموو ئەو هەڕەشە و فشار و ترس و تۆقاندنانە دەکەینەوە کە لەهەرێمی کوردستان ڕووبەڕوی ڕۆژنامە نوسان و دەنگی ئازاد و ڕای ئازاد دەکرێتەوە وەک خەڵکی بەشەرەفی کوردستان ئاگادارە ماوەی مانگێکە زۆرترین چالاکوان و ڕۆژنامەنووس لەلایەن پارتی و یەکیەتیەوە دووچاری زیندان وئەشکەنەداهاتوونەوە بە دیارترینیشیان دەستگیرکردنی چالاکوان هارون سلێڤانەی و لەم ڕۆئێوارەشدا ئەو نامە هەڕەشانەبوون کە بۆ ڕۆژنامەنووس زانکۆ بورهان نێردراون و هەڕەشی ڕفاندنی لێکراوە ئێمە لێرەوە پەنجە بۆ هێزەکانی یەکیەتی درێژدەکەین پاراستنی گیانی ڕۆژنامەنووس زانکۆ بورهان لە ئەستۆی ئەو هێزەیە و داوا لە پارتیش دەکەین بەزووترین کات چالاکوان هارون سلێڤانەی ئازادبکات

-- شوانە حەسەن ئەبوبەکر / ڕۆژنامەنووس و دەروونناس
--کارمەند ئیسماعیل حاجی / چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
-- شڤان ئازاد مستەفا / چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
--ئاسۆی ژیان دۆست / چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
--بێوار عبدللە ڕەسوڵ / چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
--محمد علی / چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
-- فەرهاد علی گوڵی / چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
-- زنار کۆچەر / چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
--وریا پیرۆت ڕەسوڵ / چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
--مەزن مغدید محمد / چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
--دیاکۆ سەلام / چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
-- کارۆ ئــالانی / چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی

۱۸/۸/۲۰۱۹
بەریتانیا
به‌روار:  18/08/2019
1116   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   334
کۆی سه‌ردان:   29254046