شــوتــی پێنجوێن بێ كێشەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ، لە پەڕلەمانی كوردستان دەڵێت: سەردانی كێڵگە كستوكاڵییەكانی قەزای پێنجوێنمان كردووە و پاش لێكۆڵینەوە بۆمان دەركەوت كە شوتی پێنجوێن هیچ كێشەیەكی تەندروستی نییە.
عوسمان سێدەری ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ، لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاندوە: بۆ بەدوداچوون دەربارەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەی كە لە ماوەی ڕابردودا بڵاوكرابووەوە لەسەر خراپی شووتی پێنجوێن، بە یاوەری ئەندازیارانی كشتوكاڵی، سەردانی كۆگاكانی فرۆشتنی دەرمانی كشتوكاڵیمان كردووە و هەریەكە لە عەلوەی پێنجوێن و چەند كێڵگەیەكی كشتوكاڵی جوتیارانی سنوورەكەشمان بەسەر كردۆتەوە، پاش بەدواداچوون، بۆمان دەركەوت ئەو دەرمانانەی بەكاردێن لە ڕووی تەندروستیەوە ڕێگەپێدراون و ھیچ كێشەیەكی نیە بۆ تەندروستی.

عوسمان سێدەری ئەوەشی وتووە: جوتیارانی پێجوێن پێویستییان بە پاڵپشتییە بۆ ساغ كردنەوەی بەرهەمەكانیان و باشترین و جوانترین بەرهەمیش بەرهەم دەهێنن.
چەند ڕۆژی ڕابردوو، لە ڕێی سۆشیاڵ میدیاوە، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاو كرایەوە و دەستاو دەستی پێكراو هەڵایەكی گەورەی نایەوە، كە تێیدا باس لەوە دەكرا، چەند جۆرێك دەرمان بەكاردەهێنرێت بۆ گەشەپێدانی بەرهەمی شووتی لە ناوچەی پێنجوێن.
به‌روار:  17/08/2019
521   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   954
کۆی سه‌ردان:   29263955