ئامۆزاكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دەڵێ باپیرمان ناوی وەحشە نەک ئەسەد
سبەی):
ئامۆزایەکی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دەڵێت: نازناوی عه‌لی ئه‌سه‌دی باپیریان "وەحشە" و بۆ ئەو مەبەستەش ناسنامەکەی بڵاوکردوەتەوە.
فیراس ئه‌سه‌د، ئامۆزا و نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌دی سەرۆکی سوریا له هه‌ژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیس‌بوک وێنه‌ی ناسنامه‌ی عه‌لی ئه‌سه‌دی باپیری بڵاوكردوەتەوە و باسی له‌وه كردوە كه نازناوه‌كه‌یان ''وه‌حش''ه نه‌ك ''ئه‌سه‌د''.
له وێنه‌كه‌دا ده‌بینرێت كه له ناسنامەکەدا باپیری ناوی عه‌لی-یه و نازناوه‌كه‌شی ''وه‌حش''ه کە لە کوردی‌دا بە مانای "دڕندە" دێت.
ئه‌وه‌ی جێگەی سه‌رنجە ئامۆزاكه‌ی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی داوای كردوه به‌خێرایی له لایه‌ن هه‌موانه‌وه بڵاوبكرێته‌وه.
فیراس ئه‌سه‌د، پێشتر بڵاویكردبوه‌وه كه به‌شار ئه‌سه‌د لانیكه‌م (500) هه‌زار مه‌ده‌نی و زیاتر له (100) هه‌زار ئه‌ندامی خانه‌واده‌ی خۆی كه خانه‌واده‌ی عه‌له‌وی-یه كوشتوه.
به‌روار: 17/08/2019
557 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|