ڤیزای ژاپۆن لە هەولێر و بەغداد دەدرێت

.
ژاپۆن ڤیزای دبلۆماسیی، داوەتننامەی خوێندن، مرۆیی بە هاوڵاتیانی هەرێم و عیراق دەدات و لە 20ی ئەم مانگەوە دەست بە وەرگرتنی داواكارییەكانی بۆ پێدانی ڤیزا دەكات

لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق بەبۆنەی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر پەیوەندییە دبلۆماسییەكانی نێوان ژاپۆن و عیراق رایگەیاند: لەسەر داواكاریی هاووڵاتییانی عیراق بریارمانداوە ڤیزای گەشتیاریی بە خەڵکی عیراق و هەرێمی كوردستان بدەین و ئەوانەشی خواستی گەشت دەكەن دەتوانن داواكاریی پێشكەشبكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، باڵیۆزخانەی ژاپۆن ڤیزای دبلۆماسیی، داوەتننامەی خوێندن، مرۆیی دەدات بە هاووڵاتیانی عیراق و هەرێم و باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانەی ژاپۆن لە 20ی ئەم مانگەوە دەست بە وەرگرتنی داواكارییەكانی بۆ پێدانی ڤیزا دەكات.

PUKmedia ئاژانسەکان

به‌روار:  16/08/2019
453   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   585
کۆی سه‌ردان:   29261035