ئێران کامیل ئەحمەدی توێژەری کوردیان دەستبەسەر کرد

هێزەئەمنیەکانی ئێران لە شاری تاران کامیل ئەحمەدی توێژەری کوردیان دەستبەسەر کرد، کە هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانییە.

شەفەق رەحمانی هاوسەری ئەو توێژەرە کوردە باسی لەوەکردوە، هێزە ئەمنیەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی هاوسەرەکەی دەستیان بە سەر چەند بەڵگەنامەیەکیشدا گرتووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە نازانن کامیل ئەحمەدی بە چ تۆمەتێک دەستگیرکراوە و شوێنی دەستبەسەربوونەکەشی نازانن، تەنها لە لایەن لقی یەکی دادگای لێکۆڵینەوەوە، ئەوە راگەیەنراوە کە بۆ ماوەی مانگێک دەستبەسەر دەکرێت.

کامیل ئەحمەدی کە زیاتر لە بواری هاوسەرگیری منداڵان و خەتەنەکردنی مێینە کاری دەکرد لەماوەی رابردوودا توێژینەوەیەکی بە ناوی شاری قەدەغەکراو بڵاوکردبوەوە کە تایبەتە بە پرسی هاوڕەگەزخوازی لە ئێران.

ئەو توێژەرە کوردە براوەی خەڵاتی وێژە و زانستە مرۆییەکانی ناوەندی ئاشتی سەربە زانکۆی جۆرج واشنتۆنی ئەمریکایە.

لە ساڵانی رابردوودا هێزە ئەمنیەکانی ئێران ژمارەیەک هاوڵاتی ئێرانییان دەستگیرکردووە، کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی تر بوون و بەشێکیشیان تۆمەتی سیخۆڕیان دراوەتە پاڵ.
ئێن ئاڕ تی
به‌روار:  14/08/2019
372   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   246
کۆی سه‌ردان:   29231630