کوردێکی سوید لە یۆتۆبۆری خەڵاتی پاشای سویدی وەرگرت
خوێندکارێکی کوردی خەڵکی هەڵەبجە بەهۆی ئەوەی یەکێک بووە لە یەکەمەکانی خوێندن لە ڕۆژئاوای سوید خەڵاتی ڕێزلێنانی پێدرا.

ڕەوا شاهۆی تەمەن ١٨ ساڵ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی سوید بەشی کوردی دەڵێت "پێم خۆشە لەنێوان ٢٠ خوێندکاری یەکەمدا منیش هەم، هیوادارم ئەمە ببێتە جێگای شانازی بۆ کورد و هەڵەبجە بەتایبەتی".


ڕەوا شاهۆ لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی یۆتێبۆری وەرگیراوە و هاوکات لە زانکۆی هارڤاردیش کۆرسێکی خوێندووە لەم هاوینەدا، دەشڵێت گەر توانای دارایی هەبێت ئەوا بەردەوام دەبێت لە خویندن لە زانکۆی هارڤارد، کە تێچووی خوێندنەکەی دەبێت ڕەوا خۆی بیدات.


خەڵاتەکە بە سویدی ناوی Kungliga och Hvitfeldtska Stiftelsens Utbildningsstipendiumە و نزیکەی ٣٥٠ ساڵە دەدرێت بەو خوێندکارانەی لەسەر ئاستی سوید یەکەم دەبن.

ئەمساڵ خەڵاتەکە دراوە بە ٢٠ خوێندکاری پۆلەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ە .

ڕەوا شاهۆ، لە وڵاتی سوید لە دایکبووە و ئێستا سلەگەڵ خوێندنەکەی سەرقاڵی کاری هونەرییە و سەرپەرشتی گروپێکی هەڵپەڕکێی کوردی دەکات لەو وڵاتە.
کەی ئێن ئێن 
به‌روار:  14/08/2019
129   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ڕەفیقێکم وتی : دڵم بە بێوەژنێکی دراوسێی خۆمانەوە بوو ، هەرچیم ئەکرد نەمدەوێرا پێی بڵێم ، نزیکی یەک ساڵ ئاوا تێپەڕی و من هەر هیچم بۆ نەکرا . تا ڕۆژێ ، لە ناو شارا تووشی هاتم لە د درێژه‌ ...
خەندان- جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی دوما (پەرلەمانی روسیا) بۆ كاروباری بەرگری وڵاتەكە رایگەیاند، ئەگەر توركیا لەشكركێشییەكانی بۆ باكوری سوریا فراوانتربكات، باجێكی زۆر گەورە دەدات. ئ درێژه‌ ...
شەوی ڕابردوو، لە دوو رووداوى تەقەکردندا لە نزیک شارى فرانکفۆرت، ١١ کەس کوژران، چوار لە کوژراوەکان کوردی باکوری کوردستان بوون و و ئێن ئاڕ تیش ناو و وێنەی سیانیان ئاشکرادەکات. هەڵ درێژه‌ ...
بەڵگەنامەی وەک ئەوەی کە لە کوردستان بە (ژیاننامە - بەرحەیاتی) بەناوکراوە، لە نوێنەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە سوید و وڵاتانی دیکەی ئەسکەندەناڤیا پڕ دەکرێتەوە. کاربەڕێکەری ن درێژه‌ ...
8 کوردی ئەڵمانیا لە ناو کوژراوەکانی هاناودان 🇩🇪 8 کوردی ئەڵمانیا لە ناو کوژراوەکانی هاناودان 🇩🇪 دوێنێ شەو چەکدارێک کەپێدەچێت سەر بە نازیە نوێکان بێت بە کلاشینکۆفەوە دەچێت درێژه‌ ...
دە گوو بخۆ 💩 " حه‌زم له‌ کچێکی گه‌ڕه‌که‌که‌ی خۆمان کردبوو ، به‌ڵام هه‌رچه‌ندم ده‌کرد جورئه‌تم نه‌ ئه‌کرد پێ ی بڵێم ، زۆر جار ئه‌و فورسه‌تی ده‌دامێ که‌ پێ ی بڵێم و ته‌نانه‌ت کا درێژه‌ ...
کەناڵی دوویچەی ئەڵمانیا لە ڕاپۆرتێک دەڵێ شەوی چوارشەممە کەسێکی دژە بیانی بەناوی(Tobias R) چۆتە ناو دوو کافتریای نێرگەلە کێشان لە شاری هاناوی نزیک شاری فرانکفۆرت . لەدوو ڕووداوی درێژه‌ ...
سەرەڕای ئەوەی ساڵی پار ٧٥٠ حاڵەتی سکاڵا لە پەیوەندی بە تاوانی سێکس لە سەراسەری سویددا تۆمار کراون بەڵام لە چەندین هەرێمدا تەنانەت تاکە کەسێکیش حوکم نەدراوە. ڕادیۆی سوید بە هەمو درێژه‌ ...
ژمارەیەک زیندانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی ئۆرمیە، خۆی، کاشمەر ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێران بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوی زیندانیانی سیاسیدا هاتوو درێژه‌ ...
رووداو- ستۆكهۆڵم "ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه‌ هات و مردم، گوڵم بۆ نه‌هێنن، پرسه‌م بۆ دامه‌نێن، پاره‌كه‌ی بده‌نه‌ رێكخراوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌". ئه‌مه‌ به‌شێك ل درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   182
کۆی سه‌ردان:   18838408