پەکەکە: 50 هەزار شەهیدمان بۆ ئازادى کوردستان داوە
شارپرێس:

کەجەکەو پەکەکە رایدەگەیەنێنن خەبات و تێکۆشانى جوڵانەوەکەیان بە هەمان شێوەى ٣٥ ساڵى رابردوو بەردەوام دەبێت و راشیدەگەیەنن لەماوەى ئەو ٣٥ ساڵەدا ٥٠ هەزار شەهیدیان بۆ ئازادى کوردو کوردستان داوە.

 

بەبۆنەى نزیکبوونەوەى ساڵیادى دامەزراندنى پارتى کرێکارانى کوردستان ٣٥ ساڵ لەمەوبەرو لە ١٥ى ئابى ساڵى ١٩٨٤ کۆنسەى کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە و هەروەها باڵى سەربازى پەکەکە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

 

کەجەکە رایگەیاندوە، ئەگەر ئەمڕۆ گەلی کورد خاوەن ئیرادەیەکی ئازاد بێت، ئەگەر تێکۆشانێکی بەهێزی ژن و گەنجان دەکرێت، ئەوەی ئەو شتەی دروستکرد هەڵمەتی ١٥ی ئاب بوو، ئەوەی کە ئامانجی 'ژیانەوە تەواو بوو، نۆرەی ڕزگارییە'ی ڕێبەر ئاپۆی خولقاند، تێکۆشانی گەریلایە.

 

هەروەها کەجەکە جەختیکردوەتەوە، دەستکەوت هەموو بە قوربانی قورسەوە وەدەستهاتوون، نەک تەنیا گەریلا، گەلەکەمان بە ژن، گەنج، پیر بە هەموو بەشەکانی خۆی قوربانی قورسیان داوە و ئازاری قورسیا چەشتووە، هیچ شتێک لە خۆیەوە نەخەلقاوە، لە خۆیەوە بەردەوام نابێت.

 

 لەبەشێکى ترى بەیاننامەکەیدا کەجەکە دەڵێت، ئەو بەهایانەی وەدەستهاتوون بە شێوەیەکی کەسی، مادی، بەرژەوەندی و بە ئاسانی وەدەستهاتوون، ئەو بەهایانە هەن بە قوربنی قور وەدەستهاتوون و تەنیا بە گیانفیدایی، ڕەنج و هەوڵدان دەتوانرێت بپارێزرێت، لەبەر ئەو دەبێت بە جدیەت و بەپرسیارییەتی لەو بەهایانە بڕوانن، ئەو بەهایانە هەن بکەنە بنەمای سەرکەوتن و دەستکەوتی نوێ، دەبێت بەها و دەستکەوتەکانی نوێ زیاد بکرێتە سەر ئەوانەی پێشوو.

هەروەها کەجەکە دوپاتیکردوەتەوە، لە ساڵی ٣٦دا کە تیکۆشانی گەریلا گەروەتر دەبێت، بانگەوازی بۆ گەلەکەمان، ژن، گەنجان و دۆستان دەکەین کە لەدژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە کە لە هەموو ناوچەیەک هێرشی گەلی کورد دەکات و دەستکەوتەکانی دەکات، تێکۆشان گەورە بکەن، بەشداربوونی ناو ڕیزەکانی گەریلا زیاتر بکەن و بۆ خەوەنی دەیان هەزار شەهید ببنە وەڵام.

لاى خۆشییەوە پەکەکە لەبەیاننامەکەیدا هەر بەو بۆنەیەوە رایگەیاندوە، ئەوەی بە بەردەوامی تێکشکا کۆماری تورکیا بوو، ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بە هێز بوو بزووتنەوەی ئازادیی بوو، ئێمە بە باشی دەزانین بەرخۆدانی ئازادیی ٣٥ ساڵە لە سەر بنەمای هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ تەباخ بەدیهاتووە، بە قارەمانێتیی مەزنەوە، بە بەها و ئازاری قورسەوە و بە پارتی پێشەنگ و فیدایی، گەریلا و گەل بەڕێوە برا، لە ماوەی ٣٥ ساڵ دا هەموو ساتێکی خۆی بۆ تێکۆشانی بێ پسانەوە تەرخانکرد.

 

هەروەها پەکەکە ئاشکراى کردوە، نزیکەی ٥٠ هەزار شەهید و چەندین هێندە زیاتر برینداری بەخشیوە، هەر وەها سەدان هەزار کەسی لێ زیندانی کرا، لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی هێزی فاشیست و قڕ کەری دەوڵەتی تورکیا گوندەکان سووتێنران، شەقام و کۆڵانەکان وێران کران و شارەکان چۆڵکران و دڕندانەترین ئەشکەنجەیان ئەنجامدا.

 

لەبەیاننامەکەیدا پەکەکە جەختیکردوەتەوە، زوڵم و ئەشکەنجە گەلی کوردی نەترساند و لە تێکۆشان پاشگەزنەبوویەوە، بە پێچەوانەوە ئەوە تێگەیشتنی ئازادیی گەلی مەزنتر کرد، باوەڕی بە تێکۆشانی بەهێزتر کرد، ئیرادەی زۆرتر نوێکردەوە، ڕێخستنی گەلی مەزنتر کرد و لە سەر ئەم بنەمایە ئەوەی، کە هەموو کاتێک تێکشکاوە دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورک بوو، ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بەهێزتر بوو گەلی کوردستان و بزووتنەوەی ئازادی بوون.
به‌روار:  14/08/2019
411   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   465
کۆی سه‌ردان:   29261172