دایکانیش درۆ ئەکەن ‼


دەرهێنەری گەورەی سوریی مستەفا عەقاد دەڵێت: وامئەزانی دایک هەرگیز درۆ ناکات، بەڵام بۆمدەرکەوت من هەڵەم دوای ئەوەی دایکم هەشت درۆی گەورەی لەگەڵ کردم..!
ئەوەش ئەو هەشت درۆیەی دایکم تابزانن دایک چۆن درۆ ئەکات:-

+ من لە خێزانێکی زۆر هەژار لەدایکبووم، بەمنداڵی زۆرجار خواردنی پێویستمان نەبوو بیخۆین، هەرکتێک تۆزێک برنجمان دەستکەوتایە دایکم بەشەکەی خۆی دەکردە ناو قاپەکەی من و ئەیوت کوڕم هەموو برنجەکە بخۆ من برسیم نییە..!
ئەمە یەکەم درۆی دایکم بوو

+ کە تۆزێک گەورەتربووم، دایکم دەچوو لە چەمێکی نزیک ماڵی خۆمان ماسی ڕاودەکرد، زۆر جار هیچی دەست نەئەکەوت، جارێکیان خوا بۆیکرد دوو ماسی ڕاوکردبوو، خێرا گەڕایەوە ماڵەوە و ئامادیکرد و هەردوو ماسییەکەی خستە بەردەمی من، کاتێک من پارچەیەکم ئەخوارد ئەو ئێسقانەکەی هەڵئەگرتەوە و پاشماوەکەی منی ئەخوارد، دڵم پێی سووتا و ماسییەکەی ترم بۆ دانا وتم دایە گیان ئەمە بخۆ، بۆی گەڕاندمەوە و وتی کوڕم خۆت بیخۆ من حەزم لە ماسی نییە..!
ئەمە دووەم درۆی دایکم بوو

+ گەورەتر بووم و ئەبوو بچمە قوتابخانە، بەڵام پارەی پێویستمان نەبوو بۆ خەرجی قوتابخانە، ناچار دایکم لەگەڵ دوکانێکی کوتاڵفرۆش ڕێککەوتبوو کە کوتاڵی بۆبفرۆشێت، بە کۆڵ کوتاڵی بەسەر ماڵەکاندا دەگێڕا و پێی دەفرۆشتن، جارێکیان زستان و باران و کڕێوە بوو، دایکم درەنگ کەوت منیش ڕۆشتم بەدوایدا کۆڵانەکان گەڕام، بینیم لە کۆڵانێکدایە و باران هەموو لاشەی تەڕ کردووە، وتم دایە گیان سەرمایە و درەنگە و تۆش هیلاکیت وەرەوە ماڵەوە و سبەینێ ئەوانەی ماوە بیانفرۆشە، وتی کوڕم خەمت نەبێ من ماندوو نیم..!
ئەمە سێیەم درۆی دایکم بوو

+ ڕۆژێکیان دوا تاقیکردنەوەمان بوو لە خوێندنگە، دایکم سووربوو لەسەر ئەوەی لەگەڵمدا بێت، من چوومە ژوورەوە و ئەو لەدەرەوە لەبەر ئەو گەرمایە وەستابوو چاوەڕوانی دەکردم، کە هاتمە دەرەوە لەباوەشی گرتم و مژدەی پێدام کە خوا سەرکەوتووم دەکات، دەبەیەکی بچوک ئاوی پێبوو پێیدام، منیش لەتینوێتیدا پەلامارمدا و دەستمکرد بە خواردنەوەی، چاوم چووە سەر دەموچاوی دایکم کە ئارەقی پێدا داهاتە خوارەوە، ئاوەکەم پێدا و وتم دایەگیان تۆش بیخۆرەوە، وتی کوڕم تۆ بیخۆرەوە من تینوو نیم..!
ئەمەش درۆی چوارەمی دایکم بوو

+ کە باوکم کۆچی دووایی کرد، هەموو بەرپرسیارێتییەکە کەوتە سەرشانی دایکم خۆی هەم دایک بوو هەم باوک، حاڵمان خراپ بوو مامێکم هاوکاری دەکردین و خواردنی دەداینێ، دراوسێکان بە دایکمیان وت بۆ شووناکەیتەوە و پیاوێک هەبێت ئاگای لێتان بێت و خەرجیتان بکێشێت و خۆشت گەنجیت و پێویستت پێیەتی، دایکم ڕەتی کردەوە هاوسەرگیری بکات و وتی من پێویستم بە خۆشەویستی نییە..!
ئەمەش پێنجەم درۆی دایکم بوو

+ خوێندنم تەواوکرد و لە زانکۆ دەرچووم، کارێکی تا ڕادەیەک باشم دەستکەوت، وتم ئیتر کاتی ئەوەیە دایکم پشوو بدات و من خەرجی ماڵ بکێشم، لەو کاتەدا دایکم توانای گەڕانی نێو کۆڵانەکانی نەمابوو و لەناوبازاڕ مێزێکی دانابوو سەوزەی لەسەر دەفرۆشت، هەرچەندم کرد وازی لە کارەکەی نەهێنا، بۆیە بەشێک لە مووچەکەم بۆ تەرخان کرد، بەڵام وەرینەگرت و وتی کوڕم پارەکانت هەڵگرە بۆخۆت تۆ پێویستت پێی ئەبێت، من بەشی خۆم پارەم هەیە..!
ئەمەش درۆی شەشەمی دایکم بوو

+ لەپاڵ ئیشەکەمدا درێژەم بە خوێندنیش دا و ماستەرم وەرگرت، بەهۆیەوە مووچەکەم زیاد بوو و پلەشم بەرزبووەوە، کۆمپانیای کارم لێدەکرد داوایان لێکردم بچمە لقی سەرەکی کۆمپانیا لە ئەڵمانیا لەوێ کاربکەم، منیش زۆر دڵخۆش بووم کە خەونێکی لەمێژینەم دێتەدی و ژیانم خۆش دەبێت، ڕۆشتم و خۆم ڕێکخست و ناردم بەشوێن دایکمدا تا بێت لەگەڵ مندا بژی، بەڵام لە ترسی ئەوەی گرفتم بۆ دروست بکات نەهات و وتی کوڕم من ناتوانم ئێرە بەجێ بێڵم و حەزم لە ژیانی خۆشی ئەوێ نییە..!
ئەمەش حەوتەم درۆی دایکم بوو

+ دایکم پیربوو و تووشی نەخۆشی شێرپەنجەبوو، منیش ویستم لەلای بم، بۆیە کارەکەم جێهێشت و گەڕامەوە بۆلای، بینیم زۆر لاواز بووە و نەخۆشی زۆری بۆهێناوە و ئەو دایکەی جاران نییە، نەشتەرگەریمان بۆکرد بەڵام باشتر نەبوو، کە بینیم بەو حاڵەوە خۆم پێنەگیرا و فرمێسک بە چاوانما هاتە خوارەوە، بەڵام ئەو ویستی دڵنەوایی من بکات و وتی کوڕم خەفەت مەخۆ من باشم و هەست بە ئازار ناکەم..!
ئەمەش درۆی هەشتەمی دایکم بوو

دوای ئەوەی وای پێوتم، چاوەکانی لێکنا و ئیتر هەرگیز نەیکردنەوە..! ❤😭
وەرگیراوە
به‌روار:  14/08/2019
1005   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   419
کۆی سه‌ردان:   29228694