کوردێکی بەریتانیا لەسەر ڤیدیۆی سێکسی مۆبایل سزادرا

ئا: كاوە ڕەش، ‎بەریتانیا


‎بەشێك لەڕاگەیاندنەكانی بەریتانیا بڵاویانكردۆتەوە كە كوردێكی تەمەن ٢٩ ساڵ بەناوی (ك.س)، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ٢٦ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، بەهۆی داونلۆدو بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكی سێ خولەكی لەسەر مۆبایلەكەی كە گرتەیەكی سێكسی تێدا بوەو تێیدا دەستدرێژی‌و لاقەی كچێكی منداڵ كراوە، دواتریش بڵاویكردوەتەوە لەڕێگای نامەی واتس ئەپەوە، كە بۆ چوار هاوڕێی دیكەی خۆی ناردوە.


‎ئەگەرچی ئەو سزادراوە كوردە، نكۆڵی دەكات لەو تاوانەی خراوەتە پاڵی، بەڵام ڕاگەیاندنەكان ئەویان وەك كەسێكی منداڵباز (paedophile) ناساندوە.


تاوانبار دەڵێ "ئەو لەلایەن چەند كەسێكی دەمامكدارەوە ڕفێندراوەو لەشوێنێك ئەویان سەرخۆش‌و مەست كردوەو ئاگادار نەبووە كەچی ڕویداوە، بەڵكو ئەو كەسانەی ئەویان ڕفاندوە، ئەو گرتە ڤیدیۆیەی دەستدرێژی كردنە سەر مندڵەكەیان، داونلۆدی ناو مۆبایلەكەی كردوە".


‎لەبەرامبەردا فەرمانبەری لێكۆڵەرەوە، بڕوا بەو چیرۆكە ناكات و دەڵێ "ئەوە تەنها بۆ شاردنەوەی تاوانەكەیە".


‎فەرمانبەر Julian Jones لەداواكاری گشتی لەدادگای باڵای شاری هۆڵ لەكاتی دادگایی كردندا بە دادوەری ڕاگەیاند "لەڕاستیدا ئەوان لەڕێگای هەژماری تایبەتی فەیسوكی تاوانبارەوە، فەیسبوك هەواڵی داوە كە ئەو هەژمارە كارێكی ڕێپێنەدراوو نایاسایی دەكات، ئەوانیش لەو ڕێگایەوە شوێن پێ و ناونیشانی تاوانباریان دۆزیوەتەوەو چونەتە بەردەرگای تاوانبار".


‎هەرچەندە تاوانبار دەڵێ "لەلایەن پێنج كەسەوە ڕفێندراوەو تەلەفۆنەكەیان لێستاندوەو دواتر داویانەتەوە"، بەڵام پۆلیس دەڵێ "لەڕێگای IP ئینتەرنێتی ماڵەكەیەوە، ناونیشانی
‎خۆی بوە، هەروەها پەیوەست بوە بەو تەلەفۆنەشەوە كە ئەو خاوەنی بوە تێیدا گرتەی لاقە كردنەكە داونلۆدو بڵاو كراوەتەوە".


‎ئەو كە بۆ چوار كەسی دیكەی ناردوە، لەنێویاندا ئافرتێك كە لەشاری وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا نیشتەجێیە.


‎ئەفسەری پۆلیس لەناوچەی Humberside دەڵێ "سەرباری ئەو تاوانە دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتوە كە تاوانبار هەر لەڕێگای ئینتەرنێتەوە گەڕاوە بۆ چەندین ڤیدیۆو وێنەی منداڵان كە گۆگلی كردون، وەك كچانی لاسار لەمەكتەب و كچانی ڕوتی ناو پاسی مەكتەب، چەند وشەو دەستەواژەی دیكەی كچانی هەرزەكاری بەكارهێناوە لەكاتی گەڕان لەسەر ئینتەرنێتت".


‎لەکاتی بەندكردنی ئەو بۆ ٢٦ مانگ، دادوەر Paul Watson پێیگوت "تۆ تاوانێكی جدی و ترسناكت ئەنجام داوە لەڕێی دابەزاندن و بڵاو كردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی منداڵان ئەمەش وام لێدەكات كە ڕاستەخۆ بتخەمە زیندانەوە".


‎سەرباری ئەوەش، ‎لەگەڵیدا ناوی (ك. س)، ؛ە بەبنەچە کوردی باشورە، دەخرێتە ناو لیستی تاوانە سێكسیەكانەوە، بۆ ماوەی دە ساڵی داهاتوو.
ئاوێنە
به‌روار:  11/08/2019
514   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
دانیشتنی دادگاییکردنی دەمیرتاش لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەڕێوەچوو. دانیشتنی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە باڵەخانەی دادوەرانی باڵای دادگای مافی درێژه‌ ...
هەروا بوە و هەرواش دەبێ -1- جێنزرگەی کەسانێکە هەردەم بێ کێشە و خەفەتن گڵکۆ. -2- هەرچەندە سیسبێ یا بژاکێ هەربۆنی دەبێ گوڵەباخ. -3- زۆر وەستان بەرامبەری حەقیقەتی خۆت نی درێژه‌ ...
نیشانەکردن سعودیە ئێران رووداو-هەولێر وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرادەکات و ئێران بە سپۆنسەری هێرشەکە درێژه‌ ...
ئەمڕۆ لە پەرلەمانی سوید سیمینارێکی تایبەت لەسەر سیاسەتی ئەمڕۆی ئێران و ڕۆڵی پارتە سیاسییە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو. سیمینارەکە لەلایەن ئاسۆ حەسەن زادە، جێگری سکر درێژه‌ ...
سادق شەرەفکەندی (١٩٣٨ بۆکان - ١٩٩٢ بەرلین) خاوەن پلەی دوکتورا لە شیمی و خەباتکەر و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوان ساڵانی ١٩٨٩ تا ١٩٩٢ (١٣٦٨ی ھەتاوی تا ١٣٧١) درێژه‌ ...
رووداو - هەولێر دیزاینەرێکی نێودەوڵەتی بەڕەچەڵەک کورد لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دواییکرد کە لە حەوت وڵاتی جیهاندا کاری کردووە. لیوجی کۆلانی، بەڕەچەڵەک کوردی لەدایکبووی ئەڵما درێژه‌ ...
گەریلا تی ڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکان کە لەدژی بازگەیەکی سوپای تورک لە سلۆپی سەربە شێرناخ ئەنجامییان دابوو بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکەی ڕۆژی ٢٧ی مانگی ٧ی درێژه‌ ...
کوژرانی کوردێکی بەریتانیا پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 16/9/2019 له‌ وڵاتی به‌ریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته‌ بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ ده‌كوژرێت. گه درێژه‌ ...
دوای دوو ساڵ لە کۆتا کۆمەڵکوژکردنی موسڵمانانی ڕۆهینگیا، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ٦٠٠ هەزار موسڵمانی ڕۆهینگی مەترسیی جینۆسایدیان لەسەرە. دوای دواى ساڵى ٢٠١٧ و کۆتا کۆمەڵکوژ درێژه‌ ...
دوای پێنج ڕۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانە، خوێندکارێکی پۆلی ١٢ کە بەهۆی نەهێنانی نمرەی بەرز ئاگری لە جەستەی بەردا، ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا. کچەکە خوێندکارەکە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٩ یە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   73
کۆی سه‌ردان:   18239579