ژمارەیەک لە کچانی ئێزدی لە ئیمارات و سعودیە و ئوردن فرۆشراون
 (سبەی):
بەرپرسی ماڵی ئێزدییەکان ئاشکرای دەکات، ژمارەیەک لە کچانی ئێزدی براونەتە ئیمارات و سعودیە و ئوردن و وەک سەبایا و کەنیزەم فرۆشراون.

ساڵح حسێن، بەرپرسی ماڵی ئێزدییەکان لە عێراق بە رۆژنامەی (القدس)ی وتوە: ژمارەیەک هاوڵاتیی ئیماراتی و سعودی و ئوردنی کچانی ئێزدیان وەک سەبایا لە چەکدارانی داعش لە سوریا کڕیوەو بردویانەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، بۆیە پێویستە حکومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە هەوڵی جددی بدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کچانە و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو کەسوکاریان.

پێشتریش عەلی خانسۆری چالاکوانی ئێزدی ئەو زانیارییانەی پشتڕاست کردبوە و ئاشکرای کردبو؛ لە شاری دێرەزوری سوریای چەکدارانی داعش بازاڕێکی گەورەیان بۆ مامەڵەکردن بە کچان و ژنان و منداڵانی ئێزدییەوە دروست کردبو و لە رێگەی ژمارەیەکی دەڵاڵی سورییەوە ئەو کچانە بە هاوڵاتیانی سعودی و ئیماراتی فرۆشراون.

لە ساڵیادی داگیرکردنی شەنگال و کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا، نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی ئاشکرای کرد؛ شەش هه‌زار و (417) هاوڵاتی ئێزدی رفێنراون و لەو ژمارەیەش سێ هه‌زار و (509) كه‌س ئازادکراون و و تائێستاش دو هه‌زار و (908) كه‌س تائێستا بێسەرو شوێنن.
به‌روار:  08/08/2019
709   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
شای سوید نۆرە بڕی کردووە لە ڤاکسینی کۆرۆنا.؟؟ بڵاوبوونەوەی وێنەی کارل گوستاڤی شانزە شای سوید ، لە کاتی کووتانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا ، ڕەخنەی لێکەوتەوە لە خۆیی ولە شاژنە سیلڤیا لە درێژه‌ ...
مامۆستایەکی ئایینی لە سنووری قەزای پشدەر بە رووداوی راگەیاند، پێش ئەوەی کتێبەکەی چاپ و بڵاوبکاتەوە، سلێمان هەڵشۆیی لەگەڵ مامۆستایەکی دیکەی ئایینی سەردانی ماڵەکەی کردووە و بڕی 2000 درێژه‌ ...
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژە بەوە دەکات، ترەمپ دەیەوێت لەرێگەی کۆکردنەوەی دو ملیار دۆلار، نوسینگە و مۆزەخانەی تایبەتی خۆی لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە فلۆریدا دروست بکات. رۆژنامەکە درێژه‌ ...
ڕۆژی یەکشەممە شەش گەنجی مەخمور کە دەیانویست بۆ بژێوی ژیانیان بچنە بەغدا، لەسەر ڕێگای نێوان شارەدێی شەرگات و بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوون، لە ئەنجام درێژه‌ ...
لە دەیەی 80ی سەدەی ڕابردوودا و لە میانی جەنگی کۆنەپەرستانەی 8 ساڵەی 'ئێران و ئێراق'دا، شەڕی شارەکان بە شێوازێ بەرفروان دەستی پێکرد. لەو چوارچێوەیەدا، لە ئاسمان و زەوییەوە هێزەکانی درێژه‌ ...
کابرایەکی کورد ژنیان بۆ هێنا و زەماوەندیان بۆ کرد. چێشت و گۆشت ئەخورا، لەبەرئەوەی خەڵکەکە زۆر بوون نەیانپەرژایە سەر زاوا نانی بۆ دانێن. لە پاشا کەوتە شەوێ، هاتن پێیان وت: فەرموو درێژه‌ ...
چەندین ڕۆژە تابلۆیەکی هونەری ژنانی ڕۆژاڤا و وتەیەکی ئۆجالان لە نەرویج هەرای ناوەتەوە و تورکەکانی ئەو وڵاتە و وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی تورکیا داوای لابردنی دەکەن و نەوریجیش بەفەرمی ئە درێژه‌ ...
دکتۆرێکی دەروونی دەڕواتە بەشی نەخۆشیە دەروونیەکان،. لە بەرپرسی بەشەکە دەپرسێت: ئەم نەخۆشە کە بە کەلە خۆی دەدات بە دیوارەکە کێشەی چی هەیە؟ بەرپرسەکە دەڵێت: قوربان؛کچێک درێژه‌ ...
• لەوەڵامی داوای دوای ئەوەی نیامکۆ سابونی سەرۆکی لیبراڵەکان بۆ پاشگەزبوونەوەی حکوومەت لە پرۆژە یاسای کۆچ. ستێفان لوێڤێن سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند پرۆژە یاساکە ناکشێننەوە. • درێژه‌ ...
نووسینگەی مافەکانی سەدە، کە پارێزەریی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی لە ئەستۆگرتووە، ڕاپۆرتی دۆخی ئیمڕالی لە ساڵی ٢٠٢٠دا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد. ڕاپۆرتەکە لە ٣١خاڵ پێکدێت، تیایدا باس لە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   269
کۆی سه‌ردان:   21983668